ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی ( ڤۆڵكس واگن ) بە بەنزین و كارەبا كاردەكات

(ڤۆڵكس واگن)كۆمپانیای‌ به‌ناوبانگی‌ بواری‌ ئۆتۆمبێلسازی‌ ، نوێترین مۆدێلی‌ خۆی‌ ئاشكراكرد كه‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ دووڕه‌گه‌ و به‌به‌نزین و كاره‌باش كارده‌كات.
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌ی‌ مۆدێلی‌ (گۆڵف جی‌ تی‌ ئی‌)یه‌و بزوێنه‌رێكی‌ به‌نزینی‌ هه‌یه‌ كه‌ گوڕه‌كه‌ی‌ 110 كیلۆواته‌ ، واته‌ توانای‌ 150 ئه‌سپ.
هاوكات بزوێنه‌رێكی‌ كاره‌باییش هاوڕێیه‌تی‌ ده‌كات كه‌ هێزه‌كه‌ی‌ 80 كیلۆواته‌ ، واته‌ توانای‌ 109 ئه‌سپ ، به‌كارپێكردنی‌ هه‌ردوكیشیان له‌یه‌ك كاتدا ، ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌گوڕی‌ 150 كیلۆوات واته‌ 204 ئه‌سپ ده‌رده‌چێت.
كۆمپانیای‌ ڤۆڵكس واگن ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌ خاوه‌نی‌ پاتریه‌كی‌ كاره‌باییه‌ كه‌ ده‌توانرێت بارگاویبكرێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ته‌نكه‌رێكی‌ به‌نزین كه‌ 40 لیتر له‌خۆ ده‌گرێت.
كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، تێكڕای‌ به‌كارهێنانی‌ سوته‌مه‌نی‌ له‌م ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌دا ،  بۆ هه‌ر 100 كیلۆمه‌ترێك لیترو نیوێكه‌ ، ئه‌وه‌ش به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كی‌ باش ئه‌ژمارده‌كرێت چونكه‌ كه‌مترین كاریگه‌ی‌ له‌سه‌ر پیسبونی‌ ژینگه‌ جێده‌هێڵێت.
له‌ئێستادا كۆمپانیا گه‌وره‌كانی‌ بواری‌ ئۆتۆمبێلسازی‌ ، كێبڕكێ‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی‌ جۆره‌ ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌ن كه‌ هاوڕێی‌ ژینگه‌ بێت و پاشماوه‌ی‌ مه‌ترسیدار تێكه‌ڵ به‌هه‌وا نه‌كات.