رۆبۆتێك دەتوانێك بە شێوازی شەكسپیر شیعر بنوسێت

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی‌ (ده‌یلی مه‌یل) به‌ریتانی، زانایه‌كی به‌ریتانی به‌ناوی‌ ناسان ماشیا توانیویه‌تی رۆبۆتێك دروستبكات، كه‌توانای‌ نوسینی شیعری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ستایلی ویلیه‌م شه‌كسپیر.
رۆبۆته‌كه‌ ناوی‌ (فلۆوه‌نسی)یه‌‌و له‌ڕێگه‌ی‌ ئامێرێكی سۆفتوێره‌وه‌ كارده‌كات كه‌پێیده‌وترێت ” سویفت كی”.
ماشیا له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ نوسیویه‌تی ” رۆبۆته‌كه‌ كار به‌كیبۆردی‌ سۆفتوێر كه‌له‌مۆبایلی (ئایندرۆیدا) به‌كارده‌هێنرێت‌و به‌كارهێنه‌رانی فێری‌ خێرا تایپكردن ده‌كات.
ماشیا رونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ داوه‌‌و ده‌ڵێت ” رۆبۆته‌كه‌ ده‌توانێت هۆنراوه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌  سۆنێته‌كانی شه‌كسپیر(هۆنراوه‌ی‌ 14 دێڕی‌) بنوسێت‌و ته‌نانه‌ت بنه‌ماكانی ره‌گه‌زدۆزیشیان تێدایه‌”.
ده‌شڵێت ” له‌گه‌ڵ ئه‌م رۆبۆته‌ هه‌میشه‌ هه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ زانایه‌كم، هه‌میشه‌ پێشنیاری‌ زۆر تایبه‌تم بۆده‌كات، زۆربه‌باشی وشه‌كان رێكده‌خات، ده‌توانرێت وه‌ك راوێژكاری‌ ئه‌ده‌بیش سودی‌ لێوه‌ربگیرێت.