ئەكتەری ریكلامه‌كه‌ی جگه‌ره‌ی مارلبۆڕۆ بە نەخۆشی ” سی ” مرد‌

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ریك لۆسۆن, ئه‌و ئه‌كته‌ری ڕیكلامی بۆ جگه‌ره‌ی به‌ناوبانگ مالبۆرۆ ده‌كرد له‌ ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا به‌هۆی توشبونی به‌ نه‌خۆشی سییه‌وه‌ كۆچی دوای كرد.
لۆسۆن له‌ رۆِژی 10ی كانونی دووه‌مدا له‌ ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا كۆچی دوای ده‌كات, به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای تێپه‌ڕبونی دوو هه‌فته‌ هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی ئه‌سوشیتید پرێس بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ له‌ ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه‌ ده‌ستی به‌ جگه‌ره‌كێشان كردووه‌, به‌ڵام نه‌یتوانیه‌وه‌ واز له‌ جگه‌ره‌كێشان بهێنێت, تا پزیشكه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ توشی نه‌خۆشی گیرانی درێژخایه‌نی بۆریه‌كانی هه‌وا بووه‌.
ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ جگه‌ له‌ ڕیكلام بۆ جگه‌ره‌ی مالبۆڕۆ له‌ چه‌ندین فیلم و درامادا به‌شداری كردووه‌.