یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی‌ پۆرش

له‌ناو عه‌ماره‌یه‌كی‌ كۆندا ئۆتۆمبێلێكی‌ پۆرش دۆزراوه‌ته‌وه‌، كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چوار ساڵ به‌كارهێندراوه‌، (112) ساڵه‌ به‌كارنه‌هێدراوه‌و كه‌سیش ده‌ستكاری‌ نه‌كردووه‌. 
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ مای‌ نێتی‌ توركی‌، (فێردیناند پۆرش) دامه‌زرێنه‌ری‌ كۆمپانیای‌ پۆرش كاتێك ته‌مه‌نی‌ (22) ساڵ بووه‌ ئۆتۆمبێلی‌ (Egger-Lohner)ی‌ پۆرشی‌ دروستكردوه‌، به‌ڵام كاتێك لێیده‌ڕوانرێت زیاتر له‌ئۆتۆمبێلێك، له‌عه‌ره‌بانه‌ی‌ تریشقه‌ ده‌چێت، كه‌چی‌ له‌ڕاستیدا له‌و ئۆتۆمبێله‌ پۆرشه‌دا نوێترین‌و باشترین ته‌كنه‌لۆژیای‌ سه‌رده‌می‌ خۆی تیایدا به‌كارهاتووه‌.
 
وته‌بێژی‌ كۆمپانیای‌ پۆرش ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌و ئۆتۆمبێلی‌ پۆرشه‌ كۆنه‌ كه‌ ئێستا به‌ (P1) ناوده‌برێت، هی‌ پیاوێكی‌ ئه‌ڵمانیه‌‌و یه‌كه‌مجاریش له‌ (29/6/1898) سولفی‌ لێداوه‌و لێیخوڕیوه‌، بڕیاریشه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ (116) ساڵییه‌ له‌موه‌زه‌خانه‌ی‌ پۆرش له‌شاری‌ (شتوتگه‌رت)ی‌ ئه‌ڵمانیا نمایشبكرێت.