ئامێرێك بۆ ئەو كەسانەی مناڵیان هەیە

ئه‌ندازیارێكی‌ ئه‌مریكی‌ ئامرێكی‌ دروستكردووه‌ هه‌ركاتێك منداڵه‌كه‌ی خۆی‌ ته‌ڕبكات، ڕاسته‌وخۆ گلۆپی ئامێره‌كه‌ ڕوناكییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵده‌كات‌و ژنه‌كه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ مای‌ نێتی‌ توركی‌، ئه‌ندازیار (ئێریك سچو) ئامێرێكی‌ دروستكردووه‌ كه‌ له‌ناویدا گلۆپێك هه‌یه‌، له‌ئه‌گه‌ری‌ خۆپیسكردنی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ ئه‌و گلۆپه‌ هه‌ڵده‌بێت، واته‌ پێویست ناكات به‌به‌رده‌وام سه‌یری‌ دایبی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ بكات. 
سچو ده‌ڵێت:”بیزاربووم هێنده‌ سه‌یری‌ دایبی‌ منداڵه‌كه‌م بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانم خۆی‌ پیسكردووه‌ یاخود نا، بۆیه‌ ئه‌و ئامێره‌م دروستكرد‌و ئێستا كاره‌كه‌م زۆر ئاسان بووه‌ته‌وه‌”.
 
ئه‌و ئامێره‌ی‌ كه‌ ئه‌ندازیار ئێریك سچو دروستیكردوه‌ له‌ (USB) ده‌چێت، دوگمه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ره‌، كاتێك ئامێره‌كه‌ له‌سه‌ر جلی‌ منداڵه‌كه‌ داده‌نرێت، ده‌ست به‌و دوگمه‌یه‌دا ده‌نرێت‌و هه‌رشوێنێك ته‌ڕبێت، ڕاسته‌وخۆ وه‌كو نیشانه‌یه‌ك گلۆپه‌كه‌ی‌ سه‌ر ئامێره‌كه‌ هه‌ڵده‌بێت.
ئێستا كۆمپانیایه‌كی‌ دروستكردنی‌ دایبی‌ سودی‌ له‌و بیرۆكه‌ی‌ سچو وه‌رگرتووه‌و به‌نیازه‌ له‌مانگی‌ شوباتی‌ داهاتوودا، ئه‌و ئامێره‌ بخاته‌ بازاڕه‌وه‌و نرخه‌كه‌شی‌ (12) دۆلار ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا ناوێكی‌ راسته‌قینه‌ی‌ بۆ دانه‌نراوه‌ ته‌نها پێی‌ ده‌وترێت (tweetpee).