به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی ئێران ده‌ڵێت له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا به بڕی زیاتر له 4 ملیار دۆلار كاڵا هه‌نارده‌ی عێراق كراوه و له‌به‌رامبه‌ردا به بڕی 47 ملیار دۆلار كاڵایان له‌و وڵاته كڕیوه.
مه‌جید قوربانی فه‌راز، به‌رپرسی نوسینگه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق، له وه‌زاره‌تی بازرگانی ئێران رایگه‌یاند: بوونی سنورێك به درێژایی هه‌زار و 450 كیلۆمه‌تر له نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێراق، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ره‌خساندوون كه له ساڵی 2003 به‌دواوه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك كه‌ڵك له ده‌رفه‌ته ئابوریه‌كانی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرن.
وتیشی: ته‌نیا له میانه‌ی 10 مانگی رابردوودا به بڕی 4 ملیار و 407 ملیۆن دۆلار كاڵایان هه‌نارده‌ی عێراق كردوه وهه‌ر له‌و ماوه‌دا به بڕی 47 ملیۆن دۆلار كاڵایان له عێراق كڕیوه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئێرانیه چیمه‌نتۆ پشكی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی كاڵای ئێران بۆ عێراق پێكده‌هێنێت و ساڵی رابردوو بڕی 8 ملیۆن ته‌ن چیمه‌نتۆ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی تری عێراق كراوه.
مه‌جید قوربانی فه‌راز هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه: دوای چیمه‌نتۆ، میوه و سه‌وزه، شیره‌مه‌نیه‌كان، كاشی و دۆندرمه و چه‌ندین جۆر كاڵای تر به بڕێكی زۆر ره‌وانه‌ی عێراق كراون.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی ئێران ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو له ساڵی 2003 وه تا ئێستا 185 هه‌زار ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی پراید، سه‌مه‌ند و بیجۆ پارس هه‌نارده‌ی عێراق كراون.
مه‌جید قوربانی فه‌راز، عێراقی به به‌هه‌شتی هه‌نارده‌كارانی ئێران ناوبردووه و جه‌ختی لهوهشكردوهتهوه چه‌ندین ئاسانكاری له لایه‌ن هه‌ر دوو وڵات بۆ هه‌نارده‌كردنی كاڵای ئێرانی بۆ عێراق كراوه.