ده‌ستپێشخه‌ری موسڵمانان له دژی توندوتیژی دژ به ژنان، خۆپیشاندانێكیان به‌رامبه‌ر بازرگانیكردن به ژنانی سوریا له توركیا و ناچاركردنیان به كاری له‌شفرۆشی ئه‌نجامدا.
به‌پێ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ: ژماره‌یه‌ك ژنانی سه‌ر به ده‌ستپێشخه‌ری موسڵمان له دژی توندوتیژی دژ به ژنان پاش نوێژی هه‌ینی له شاری ئیستانبوڵ خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا، به مه‌به‌ستی پیشاندانی ناڕازی بونی خۆیان به‌رامبه‌ر بازرگانی كردن به ژنانی خه‌ڵكی سوریا له توركیا.
خۆپیشانده‌ران رایانگه‌یاندوه: ڕازی نین به‌وه‌ی ده‌ستدرێژی و سوكایه‌تی پێكردنی ژن بخرێته به‌رگی ئیسلامییه‌وه و دژی بازرگانی كردنین به ژنانه‌وه.
رادیۆ نەوا