مەقدۆنیا..وەفدی ژوری بارزگانی وپیشەسازی سلێمانی سەردانی شاری ” ئۆهرید”یانكرد

دوای ئەوەی وەفدی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی كە پێكهاتبون  لە چەند ئەندامێكی ژور و ژمارەیەك كۆمپانیای هەرێم بە سەرۆكایەتی یاسین رەحیم فەرەج جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی كۆماری مەقدۆنیایان كرد
 
31 ی ئەم مانگە سەردانی شاری “ئۆهرید”یان كرد و لەگەڵ بەرپرسی ئیدارە و شارەوانی شارەكەدا كۆبونەوە و دوای نمایشكردنی فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری سەبارەت بە شاری سلێمانی، پەرپرسانی شارەكە بەڵێنیاندا ئاسانكاری تەواوبكرێت بۆ كار كردنی نێوان هەرێمی كوردستان وكۆماری مەقدۆنیا .
 
جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە سایتی ژوری راگەیاند” دوای سەرانی كردنی كارگە و ناوچە كشتوكاڵیەكانی ئەو وڵاتە بۆمان دەركەوت كە كەرەستەی كمیایی لە بەرهەمە كشتوكاڵیەكانیاندا بەكار ناهێنن هەر بۆ یە دوای گفتوگۆیەكی چروپڕ توانیمان بەڵێننامەی گەورەی هاوردەكردنی میوەو سەوزە بۆ هەرێم  لەلایەن چەندكۆمپانیایەكی بەشداربوی وەفدەكە لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیای ئەووڵاتەدا واژۆ بكەن”.
 
یاسین رەحیم كەهاوكات سەرۆكی وەفدەكەیە وتیشی: “داوامان لە بەرپرسانی ئەووڵاتە كرد،هێڵێكی گەشتوگوزار لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری مەكدۆنیا بكرێتەوە”.
 
ئەوجێگرەی سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی لەمەقدۆنیاوە ئاشكراشیكرد” كەداوای كردنەوەی كونسوڵخانەی مەقدۆنیامان لە لەهەرێم وبە چێچەوانەشەوە كردوە “.
 
سەبارەت بە گفتوگۆكانی ئەمڕۆ 1-2-2014 یاسن رەحیم رونیكردوە كە
چاویان بە چەندكۆمپانیایەك ونوێنەری كوالیتی كۆنترۆڵی شاری “ئۆهرید” كەوتوە و لەبارەی شێوازیكاركردنی نێوانیشیانەوە گفتوگۆكرا.
رەحیم وتیشی” لە ئێستاشدا لەگەڵ چەندكۆمپانیایەك گفتوگۆ دەكەین و هەوڵەكانیشمان بۆ خزمەتی هەرێمی كوردسانە نەك تەنها شاری سلێمانی.
 
 
 
 ئاڵای كۆماری مەقدۆنیا
 
 كۆماری مەقدۆنیا دەكەوێتە ناوراستی دورگەی بەڵقان لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەوروپا.
 لەروی پیشەسازیەوە چیمەنتۆ و ئاسن و بۆری و ساردكەرەوەكان بەرهەمدەهێنرێت ،هەروەها مادەی خامی كرۆم ئاسن و مس و مەنگەنیس و یۆرانیۆم لە خاكەكەی دەرەهێنێت .
لەروی بەرهەمی كشتوكاڵیشەوە لۆكە و گەنمەشامی و گەنم و توتن و میوە بەرهەم دەهێنێت.
هاوكات جوتیارەكانی ئەو وڵاتە مەڕ و مانگا وبەراز و پەلەوەر بەخێودەكەن.
لە ناوچە گوندنشینەكانیشیدا تەختە بەرهەمدەهێنن .
وڵاتەكە لە رێگەی هێڵی ئاسنیەوە بە هەریەكە لە یوگوسلافیا و یۆنانەوە بەستراوەتەوە و رێگای وشكانیش شارەكانی پێكەوە بەستۆتەوە .
 خاوەنی دوفرۆكەخانەیە كە یەكێكیان لە سكۆپی پایتەخت وئەویدیكەیان لە شاری (ئوهرید)ە .
رێژەی كرێكارانی پیشەسازی 40% و كشتوكاڵیش 10% وخزمەتگوزاریەكانی تەندروستی و پەروەردە وفەرمانگە حكومیەكانیش 50% .
 (سكۆپی) پایتەخت