خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بەهاووڵاتیان بۆ مانگی (2)ی ساڵی 2014 لەسنووری پارێزگای سلێمانی راگەیەنراو بەپێی خشتەكەش رۆژانە موەلیدە ئەهلیەكان (6) كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدەنو نرخی هەر ئەمپێرێك كارەباش بۆ ناوشار (7) هەزار دینار دەبێت.
سیروان محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی كارەبای سلێمانی بە سایتی ژوری وت “لەكۆبوونەوەیەكدا كە لەدیوانی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی هەریەك لە قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانیو بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی و لێپرسراوی موەلیدە ئەهلییەكان لەوەرشەی مەركەزی سلێمانیو نوێنەری سەندیكای موەلیدە ئەهلییەكان ئامادەیبوون دوای هەڵسەنگاندنی رەوشی كارەباو ئاستی بەرهەمهێنان و خواستی كارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە تیایدا خشتەی مانگی (2)ی كارەبای مولیدە ئەهلییەكان دانرا”
وتیشی” مولیدە ئەهلیەكان رۆژنە (6) كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدەن و نرخی ئەمێرێك كارەبای موەلیدەش (7) هەزار دینار دەبێت.
بەپێی خشتەكە لەبەرواری 1/2/2014-ەوە دەست پێدەكات و ناوشاری سلێمانی و دەرەوەی شار كراوە بەسێ گروپەوە بەم شێوەیە كارەبای مولیدەیان دەبێت”
– گروپی (A) : 6ی بەیانی بۆ 12ی نیوەرۆ.
– گروپی (B): 12 ی نیوەرۆ بۆ 6ی ئێوارە.
– گروپی (C): 6ی ئێوارە بۆ 12ی شەو.
سەبارەت بەپارەی مولیدە ئەهلیەكان لەدەرەوەی شار، نرخەكەی بەگوێرەی سەعاتەكانی كاركردن دەبێت و لەكۆتایی مانگدا پارەكە وەردەگرن.