وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان یه‌كه‌م راپۆرتی مانگانه‌ی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، راپۆرته‌كه دوا زانیاری سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن له هه‌رێمی كوردستان و پاڵاوتنی ناوخۆیی و به‌كاربردن و چالاكی بیره نه‌وته‌كان و ژماره و نه‌خشه‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی نه‌وت و ژماره‌كانی دامه‌زراندن و چالاكی بیره نه‌وت و دوایین زانیاری سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
لەراپۆتهكه دا هاتووه “راپۆرته‌كه‌ی یارمه‌تی هاوڵاتیان و كۆمپانیاكان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئاره‌زوومه‌ند ده‌دات له نزیكه‌وه ئاگاداری چالاكییه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونی پیشه‌سازی نه‌وت بن له هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند به‌شێكی نوێی زانیاری له مانگه‌كانی داهاتوودا بۆ راپۆرته‌كه زیاد ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌ش هاتووه: یه‌كه‌م راپۆرت، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاو كراوه‌ته‌وه، چالاكیه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2013 له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌ردوو راپۆرتی مانگی تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌می 2013 له ئاماده‌كردندان و له ناوه‌ڕاستی شوباتدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه ده‌رده‌كه‌ون.