یه‌كێتی بازرگانانی كوردستان داده‌مه‌زرێت
ئه‌مڕۆ 29/1 ژماره‌یه‌ك له‌بازرگانانی دیاربه‌كر سه‌ردانی ژووری بارزگانی سلێمانیان كرد، بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی یه‌كێتی بازرگانانی كوردستان.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بارزگانی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی بازگانانی دیاربه‌كر كۆبوینه‌وه به‌مه‌به‌ستی دروستبوونی یه‌كێتی بازرگانانی كوردستان.
وتیشی: وابڕیاره یه‌كێتی بازرگانانی كوردستان پێكبێت له‌بازرگانانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، وه له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردستانی رۆژئاوا جۆره سه‌ربه‌خۆییه‌ك پێكده‌هێنن، بۆیه بڕوام وایه له‌داهاتودا یه‌كێتی بازرگانی كوردستان پێشكه‌وتنی باش به‌خۆیه‌وه ببینێت.
راشیگه‌یاند: ئامانج له‌دروستكردنی یه‌كێتی بازرگانانی كوردستان، بریتیه له‌دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌موو بازرگانانی كوردستان به‌گشتی.
بەمەبەستی زیاتر لە نزیكەوە ئاگاداربون لە ڕەوشی بازرگانی و پەیوەندیە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێمی سلێمانی و شاری دیاربەكردا
وەفدێكی شاری دیاربەكر باكوری كوردستانی لەگەڵ سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامان كۆبونەوە.
لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند شاری سلێمانی یەكێكە لەو شارانەی پێویستی بە چەندین كارگەی گەورە هەیە بۆ پێشخستنی كەرتی پیشەسازی و بەرهەم هێنانی كەلوپەل و خۆراكی ناوخۆی.
سیروان محەمەد وتیشی” دەرگامان كراوەیە بۆ هاتنی ئەو كۆمپانیا و بازرگانانەی شاری دیاربكر بۆ كاركردن لە شاری سلێمانی و هەوڵدانیان بۆ خستنە گەڕی سەرمایەكانیان لەم شارەدا و تا بتوانرێت بەهەمومان كوردستان بەرەو پێش ببەین و خزمەتی بازرگانانی كورد بكەین لە هەرچوار پارچەی كوردستان.
لای خۆشیەوە سكرتێری گشتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی دیاربكر ڕایگەیاند: ئەوان بەمەبەستی لێكتێگەشتنێك هاتونەتە شاری سلێمانی و لەگەڵ ژوری بازرگانی كۆبوینەتەوە،بۆ ئەوەی بتوانین كاربكەین بۆ پێشخستن و ڕێكخستنی بازرگانی لە نێوان هەرچوار پارچەكانی كوردستاندا.
محەمەد ئەسلان ئاماژەی بەوەشدا شاری سلێمانی پێشكەوتنێكی گەورەی تێدا بەدی دەكرێت و بۆ یە دەیانەوێت كاری بازرگانی پتەو بكەین و بازرگانانی شاری دیاربەكر هان بدەین بۆ كاركردن لەگەڵ شاری سلێمانیدا .
شاندەكەی دیار بەكر ئاماژەیان بەوەشدا كەرتی گەشتوگوزار كەرتێكی گرنگە و دەیانەوێت لەو بوارەشدا كاربكەن چونكە شاری سلێمانی زۆر شوێنی باش و شیاوی تێدایە بۆ كاركردن لەو بوارەدا.
سكرتێری گشتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی دیاربكر داوای لە سەرۆك و ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد سەردانی دیاربكر بكەن بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لەكاری بازرگانی و پیشەسازی یەك بگەن و پرۆتۆكۆڵێكی لێك تێگەشتن واژۆ بكەن.