به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیای (شكۆدا) له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئاو چۆته ناو بینای كۆمپانیاكه‌یانه‌وه‌و زیانێكی زۆری پێگه‌یاندوه.
(هاوڕێ حه‌سه‌ن) بە NNA راگەیاند:”به‌هۆی بارانبارینی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه، ئاو چۆته ناو كۆمپانیاكه‌مانه‌وه‌و زیانێكی زۆری پێگه‌یاندوین، تا ئێستا 20 ئۆتۆمبێلمان كه‌وتونه‌ته ژێرئاو”.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای شكۆدا، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش به‌هه‌مان شێوه، ئاو چۆته ناو كۆمپانیاكهیهوهو زۆری مادی پێگه‌یاندوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كه به‌رگری شارستانی سلێمانی سه‌رجه‌م تیمه‌كانی خستۆته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.