خاوه‌ن یه‌كێك له چێشتخانه‌كان له ئه‌مریكا، بڕیاریدا چێشتخانه‌كه‌ی بفرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی به پاره‌كه‌ی تێچووی چاره‌سه‌ركردنی یه‌كێك له كچه كرێكاره‌كانی كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌بووه، له ئه‌ستۆ بگرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له میدیا ئه‌مریكییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه و مالپه‌ری خه‌ندان وه‌ریگێردراوه، له‌سه‌ر زاری بریتانی مایش (ته‌مه‌ن 19 ساڵ) كه كرێكاره له چێشتخانه‌ی ” كیسۆرشۆف وانده‌ربار” له شاری مۆنتگۆمری له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌یان گواستووه‌ته‌وه، ئه‌و كچه ده‌ڵێت : “رۆشتم بۆ لای پزیشك بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و برینه‌م بۆ بكات كه له پێیه‌كمدا دروستبووه، پشكنینی بۆكردم و پاشان ئاگاداری كردمه‌وه كه تووشی شێرپه‌نجه بووم”.
ئه‌و كچه 19 ساڵانه، كه خۆی و خوشكێكی و دایكی له‌و چێشتخانه‌یه كارده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: “بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیم نییه، به‌ڵام خاوه‌ن چێشتخانه‌كه به‌ناوی مایكڵ دوو بایه‌ر، هه‌موو تێچووی چاره‌سه‌ره‌كه‌م له ئه‌ستۆ ده‌گرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ساڵی 2000 باوكی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك گیانی له‌ده‌ستداوه.
لای خۆیه‌وه، خاوه‌ن چێشتخانه‌كه، رایگه‌یاندووه :” به‌نیازه چێشتخانه‌كه بفرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تێچووی چاره‌سه‌ری كچه كرێكاره نه‌خۆشه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت”.
ده‌شڵێت : “ناتوانم ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستم، ده‌بێت هه‌وڵێك بده‌م، چونكه ئه‌وه كارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌یه”.
ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه خێزانی كچه‌كه داوای پاره‌یان له كه‌س نه‌كردووه‌و چاوه‌ڕێش ده‌كات چێشتخانه‌كه‌ی دوو ملیۆن دۆلار بكات.