ئه‌و بلیۆنه‌ره هۆنگ كۆنگییه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر 40 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی وه‌ك ئۆفه‌ر خستبووه به‌رده‌م هه‌ر پیاوێك بتوانێت كچه هاوڕه‌گه‌زبازه‌كه‌ی له‌و خووه ناسروشتییه‌ی راستبكاته‌وه‌و ماره‌ی بكات، بڕی پاره‌كه‌ی بۆ دوو ئه‌وه‌نده به‌رزكرده‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌زاران كوڕی قۆز نه‌یان توانی گیگی-ی كچی رازی بكه‌ن كه شویان پێبكات، سێسیل چاو خه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ یه‌ك ملیار دۆلاری هۆنك كۆنگی كه ده‌كاته نزیكه‌ی 80 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی به‌رزكرده‌وه.
سه‌رباری ئه‌و راستییه‌ی كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جیگی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كۆنه‌هاوڕێیه‌كیدا كردووه، ئه‌و بلیۆنه‌ره ته‌مه‌ن 77 ساڵه كه خۆی له‌گه‌ڵ 10 هه‌زار ژن‌دا خه‌وتووه، سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا كچه 34 ساڵه‌كه‌ی، كچه.
چاو به رۆژنامه‌یه‌كی مالیزی راگه‌یاند، سه‌رباری ئۆفه‌ره 500 ملیۆن دۆلارییه‌كه‌ی و خۆتۆماركردنی 200 هه‌زار پیاو بۆ داواكارییه‌كه به‌ڵام تائێستا گیگی له‌چوارچێوه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كی سروستشیدا نیه. ده‌شڵێت، نایه‌وێت ده‌ست وه‌ربداته ژیانی تایبه‌تی كچه‌كه‌ی به‌ڵام ده‌یه‌وێت كچه‌كه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كی باشی هه‌بێت و منداڵی هه‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه چاو كه هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌رچه‌نده پیاوه به “ژنه‌كه‌ی” ناوده‌بات، ده‌ڵێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن باوكییه‌وه به تێكچوو ناوده‌برێت به‌ڵام ئه‌و قسه به‌لایه‌وه شتێكی ئاساییه‌و گوێی پێنادات و ئه‌وه‌شی به‌لاوه ئاساییه كه ژنه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری كردووه.
ئه‌و كچه به رۆژنامه‌ی ساوز چاینا مۆرنینگ پۆست-ی راگه‌یاند: “پێم وانیه ئۆفه‌ری هه‌ر پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن باوكمه‌وه بتوانێت سه‌رنجی ئه‌و پیاوه رابكێشێت كه به‌لای منه‌وه سه‌رنجڕاكێشه”.
ئه‌و كچه روو له‌باوكی ده‌شڵێت: “باوكه خۆشم ده‌وێیت”. له‌ساڵی 2012 چاو، له كڵێسه‌یه‌كی پاریس كۆنه‌هاوڕێكه‌ی كه پیاوێكه به‌ناوی سین ئیاڤ به‌ڕه‌سمی ماره‌كرد به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان بڵاوبێته‌وه، باوكی به‌ڵێنیدا ملیۆنێك دۆلاری هۆنگ كۆنگی بداته هه‌ر پیاوێك بتوانێت به‌شێوه‌ی سروشتی كچه‌كه‌ی ماره‌بكات و دواتر به‌های ئۆفه‌ره‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه.
پاش بڵاوبونه‌وه‌ی ئۆفه‌ره‌كه، ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر پیاو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه به‌ده‌م داواكارییه‌وه چوون. چاو ده‌ڵێت: “چه‌ندین كه‌س له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه‌سێك له ئه‌سیوپیا، له‌ئه‌سته‌نبوڵه‌وه، ئه‌مه‌ریكای باشور، پورتوگال، له‌ڕاستیدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه هاتون به‌ده‌م ئۆفه‌ره‌كه‌وه”.
چاو به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌ی باوكیه‌تی به‌ناوی كۆمپانیا په‌ره‌پێدانی عه‌قار. سه‌رباری ئه‌وه‌ش فڕۆكه‌وانه‌و دامه‌زرێنه‌ری دامه‌زراوه‌ی “بڕوا له‌خۆشه‌ویستیدا”شه كه ده‌زگایه‌كی خێزاخوازیی دژه هه‌ژارییه.
ئه‌م كچه جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئۆفه‌ره‌كه‌ی باوكی له‌پێناو خۆشه‌ویستی ئه‌ودایه به‌ڵام ده‌شڵێت، “له‌وه تێده‌گات كه ئه‌و منی خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌و هی سه‌رده‌مێكی به‌ده‌ر له‌سه‌رده‌می منه بۆ ئه‌و شتێكی قورسه له‌حاڵه‌تی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان تێبگات”.