وێنە .. وەفدی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی لەكۆماری (مەقدۆنیا)

بەمەبەستی دروستكردنی پەیوەندی بازرگانی وپیشەسازی لەنێوان كۆماری مەقدۆنیا وهەرێمی كوردستان، رۆژی 27ی ئەم مانگە وەفدێكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی كە پێكهاتبون لە یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی وژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژور وچەند كۆمپانیایەك گەیشتنە سكۆپی پایتەختی مەقدۆنیاولەلایەن ژوری بازرگانی سكۆپیەوە پێشوازیان لێكرا
 
ئەمڕۆ28 ی مانگ لە سكۆپی وبە ئامادەبونی دەیان كۆمپانیا و راگەیاندنەكانی ئەووڵاتە یەكەم كۆبونەوە ئەنجامدرا وتێیدا فيلمێكی دیكیۆمێنتاری نمایشكرا كەبەرهەمی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانیە وباس لە هەرێمی كوردستان و رەوشی ئابوری وشێوازی كاركردنی كارگە وكۆمپانیاكان و رەوشی ئەمنی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بە گەشەسەندنی ئابوریەوە دەكات.
 
هاوكات كۆمپانیاكانی ئەووڵاتە داوایان كرد كارئاسانیان بۆ بكرێت تاوەكو بێن و لەهەرێمی كوردستان كار بكەن
 
پاشان پرۆتۆكۆلی كاری هاوبەش لەنێوان ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژوری بازرگانی سكۆپیدا واژوكرا
جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بە سایتی ژوری راگەیاند: ئەمرۆ 28ی مانگ لە كاتژمێر 5:00 ی ئێوارەدا كۆبونەوەیەكی دیكەمان لەگەڵ چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار بەبواری ئابوری دەبێت 
 
یاسین رەحیم فەرەج وتیشی لە رۆژانی 29 و30 مانگدا سەردانی كارگە وكۆمپانیاكانی ئەووڵاتە دەكەین
 
 
 ئاڵای كۆماری مەقدۆنیا
 
 كۆماری مەقدۆنیا دەكەوێتە ناوراستی دورگەی بەڵقان لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەوروپا.
 لەروی پیشەسازیەوە چیمەنتۆ و ئاسن و بۆری و ساردكەرەوەكان بەرهەمدەهێنرێت ،هەروەها مادەی خامی كرۆم ئاسن و مس و مەنگەنیس و یۆرانیۆم لە خاكەكەی دەرەهێنێت .
لەروی بەرهەمی كشتوكاڵیشەوە لۆكە و گەنمەشامی و گەنم و توتن و میوە بەرهەم دەهێنێت.
هاوكات جوتیارەكانی ئەو وڵاتە مەڕ و مانگا وبەراز و پەلەوەر بەخێودەكەن.
لە ناوچە گوندنشینەكانیشیدا تەختە بەرهەمدەهێنن .
وڵاتەكە لە رێگەی هێڵی ئاسنیەوە بە هەریەكە لە یوگوسلافیا و یۆنانەوە بەستراوەتەوە و رێگای وشكانیش شارەكانی پێكەوە بەستۆتەوە .
 خاوەنی دوفرۆكەخانەیە كە یەكێكیان لە سكۆپی پایتەخت وئەویدیكەیان لە شاری (ئوهرید)ە .
رێژەی كرێكارانی پیشەسازی 40% و كشتوكاڵیش 10% وخزمەتگوزاریەكانی تەندروستی و پەروەردە وفەرمانگە حكومیەكانیش 50% .
 (سكۆپی) پایتەخت