كۆمپانیای شارپی ژاپۆنی په‌رده‌ی له‌سه‌ر هاندێكی نوێ لابرد به‌ناونیشانی ” AQUOS mini SHL24 ” كه شاشه‌كه‌ی له سهروتهكنیكی “IGZO ” كارده‌كات.
تایبه‌تمه‌ندی ته‌كنیكی “IGZO ” یه‌كێكه له ته‌كنیكه تایبه‌ته‌كانی كۆمپانیای شارپ و كه دیقه‌ی پیشاندانهكهی زۆر به‌رزه و له هه‌مان كاتیش‌دا وزه‌یه‌كی كه‌متر له پاتریه‌كه‌ی ده‌بات ،هه‌روه‌ها شاشه‌كه‌شی له جۆری LCD یه و قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 4.5 ئینجه و دیقه‌ی پیشاندانهكهشی “Full HD ” یه و چڕی هه‌ر ئینجێكیش 487 پێكسڵه ،له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تره‌وه كۆمپانیای شارپ رایگه‌یاند هانده‌كه توانای به‌رگه‌گرتنی ناو ئاوی هه‌یه به ته‌كنیكی “EDGEST ” دروستكراوه ،هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ری هاندهكهش له جۆری سناپ دراگۆن 800 یه كه به‌رهه‌می كۆمپانیای كوالكۆمی ئه‌مریكیه و خێرایی فرێكسۆنهكهشی 2.2 گێگاهێرتزه ،هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی ناوخۆیشی 16 گێگابایته و ده‌توانرێت قه‌باره‌ی پاشهكهوتكردنهكهی تا 64 گێگابایت زیاد بكرێت ئه‌ویش له رێگه‌ی میمۆری ده‌ره‌كی له جۆری “microSD ” ،هاوكات كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد سیسته‌می ئیشپێكردنی هاندهكهش ئه‌ندرۆید 4.2 ،له‌گه‌ڵبوونی دوو كامێرا كه دیقه‌ی كامێرایی پێشه‌وه 1.2 مێگاپێكسڵه و دیقه‌ی كامێرایی پشته‌وه‌ش 13 مێگاپێكسڵه و توانای وێنه‌گرتنی له كاتی خراپی كه‌ش و هه‌وادا هه‌یه ،له‌باره‌ی كات و نرخی بڵاوكردنهوهكهشی كۆمپانیای شارپ رایگه‌یاند هانده‌كه به هه‌ر چوار ره‌نگی سور و زه‌رد و سه‌وز و په‌مه‌یی له مانگی مارسی داهاتوو ده‌خرێته‌وه و به‌ڵام له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه هیچ زانیاریه‌كی ئاشكرا نه‌كرد.