بەپێی هەواڵێكی بی بی سی لە بەریتانیا ز كەنەدا ژمارەیەكی زۆر لە تەماتەی مۆر بەرهەم هێنراوە و بە بازاڕەكانی جیهاندا بڵاودەكرێتەوە.
بەپێی هەواڵەكەی بی بی سی زاناكانی بواری زیندەوەرزانی چەند گۆڕانكارییەكیان لە بۆماوەی ڕووەکی تەماتەدا كردووە و تەماتەیان بەڕەنگی مۆر بەرهەمهێناوە، لە ماوەیەكی نزیكدا (1200) لیتر شەربەتی ئەو بەرهەمە لە وڵاتی كەنەدا بەرهەمدەهێنرێت و بەهۆی كەشتییە بازرگانییەكانەوە بە جیهاندا بڵاودەكرێتەوە، هاوكات بەپێی وتەی زاناكان بەرگی مۆر لەو بەرهەمەدا دژەئۆكسێنەرێكی بەهێزە و لەماوەیەكی نزیكدا دەبێتە چارەسەرێك بۆ نەهێشتنی شێرپەنجە و ژمارەیەك سوودی هەیە كە زۆر بەنرخی دەكات و لەجیهاندا گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت.
جێی ئاماژەیە بەرهەمی تەماتەی مۆر لە كێڵگەی جۆن ئاینس لەشاری نۆرویچی وڵاتی ئینگلتەرا بەرهەمهێنراوە، بەڵام لە كەنەدا بایەخێكی زۆری پێدەدرێت و لەوێش بڕێكی زۆری لێ بەرهەمهێنراوە و كۆمپانیای ئەنتاریۆ نزیكەی (465) مەتر دووجای تەرخان كردووە بۆ بەرهەمهێنانی بڕێكی باش لە شەربەتەكەی و فرۆشتنەوەی لە بازاڕە جیهانییەكاندا.