پرۆژەكانی سلێمانی رانەگیراون

بەهۆی نەمانی پارە لە بانكەكانی شاری سلێمانی جگە لە موچەی فەرمانبەران گرفتی بۆ كۆمپانیا و بەڵێندەران دروستكردبوو وچەندین جار هەڕەشەی ڕاگرتنی كارەكانیان دەكرد،بەڵام بەرپرسانی شارەوانی ئەو رەتدەكەنەوە كە بەهۆی بێپارەیەوە پرۆژەكان راگیرابێت .
ئەندازیار ئاسۆ شێركۆ جێگری بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەكان لە سلێمانی لە لێدوانێكیدا بە SNNی راگەیاند، هیچ كۆمپانیایەك بە فەرمی داوایی پێشكەش نەكردوە بەمەبەستی ڕاگرتنی پڕۆژەكانیان تا ئێستا كار لەو پڕۆژانە بەردەوامە كە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی شارەوانیەوە جێبەجێدەكرێن .
وتیشی، زۆر جار بەڵێندەران گلەیی دەكەن لە دروستبونی گرفت بە هۆی نەمانی پارە، بەڵام كارەكانیان ڕانەگیراوە .