سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی گه‌یاندوه‌ته توركیا و ده‌یه‌وێت له‌ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت، به‌ڵام له ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا و پچڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە، كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان نایانه‌وێت نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم بكڕن.
رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمزی به‌ریتانی، له‌زاری چه‌ند شاره‌زا و چاودێرێكهوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ترسی كۆمپانیا گه‌وره‌كان له نه كڕینی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ترسیان له توڕه‌یی به‌غدا، كه زۆرترین گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كانی نه‌وت هه‌یه و خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی نه‌وته له‌سه‌ر ئاستی جیهان و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتدا.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی پایه‌به‌رزی یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وزه‌ی جیهانی كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت، بڵاویكردوه‌ته‌وه كه كۆمپانیاكه‌ی نایه‌وێت مامه‌ڵه‌ی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌زانن كاردانه‌وه و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌لایه‌ن به‌غداوه چۆن ده‌كه‌وێته‌وه.
هاوكات دو كۆمپانیای دیكه‌ی نه‌وتی جیهانی به رۆژنامه‌كه‌یان وتوه: ئه‌وانیش نایانه‌وێت نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكڕن و به‌شداری له زیادكردنه‌كاندا ناكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و یه‌ده‌گه زۆره‌ی نه‌وت و گرێبه‌ست و ده‌رخسته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی بۆ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان، ئیكسۆن مۆبیل و تۆتاڵی بردوه‌ته هه‌رێم بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت و وه‌به‌رهێنان له‌و كه‌رته‌دا و به‌وهۆیه‌وه ئێستا هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت رۆژانه (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كۆی (90) ملیۆن به‌رمیلی جیهان به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌و بڕه‌ش رێژه‌یه‌كی ئه‌وه‌تۆ نییه كه هانی كۆمپانیا گه‌وره‌كان بدات وه‌ڵامی داوایه‌كی هه‌رێم بده‌نه‌وه بۆ كڕینی نه‌وته‌كه‌ی.
به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ش، كۆمپانیاكانی جیهان نایانه‌وێت له‌و ململانێ و ناكۆكییانه‌وه بگلێن كه به‌هۆی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و توركیا و رێكه‌وتنه نهوتیهكهیان له‌گه‌ڵ به‌غدا دروستیان كردوه و ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمهریكانیش ترسی هه‌یه كه نه‌وتی هه‌رێم عێراق به‌ره‌و دابه‌شبون ببات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌كی كه‌می نه‌وته به‌رهه‌مهێنراوه‌كه‌ی به تانكه‌ر ده‌فرۆشێته توركیا و رێگایه‌كی درێژ ده‌بڕێت بۆ گه‌یاندنی نه‌وته‌كه له كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه بۆ ده‌ستی كڕیاره توركیه‌كانی.
له‌لایه‌كی تره‌وه حكومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاندوه كه تاكۆتایی ئه‌م مانگه (2) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه بۆ فرۆشتن به نرخی نه‌وتی عێراق و ده‌یه‌وێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌می بگه‌یه‌نێته (400) هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
كۆمپانیای سۆمۆ (كۆمپانیای نیشتیمانی عێراقی بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق) به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا نه‌وتی هه‌رێم ده‌كڕن روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
به‌ڕای شاره‌زایان و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانیش ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی عێراق، كۆمپانیا جیهانییه گه‌وره‌كانی بواری نه‌وت پێشوازییه‌كی لاواز له كڕینی نه‌وتی هه‌رێم بكه‌ن و به‌وهۆیه‌شه‌وه ره‌نگه هه‌رێمی كوردستان تاكلایه‌نه په‌نا بباته به‌ر كۆمپانیای بچوك بۆ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر گۆڕینی هه‌ڵوێستی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێم و كارتێكی لاوازیشه به‌ده‌ست هه‌ولێره‌وه له ناكۆكی و كێشه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌غدا.