وێڕای خراپی دۆخی ئەمنی لە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی عێراق، بەڵام تائێستا ئابورییەکەی بەشێوەیەکی بەهێز ماوەتەوە و هۆکارەکەشی تەنها نەوتە.
سایتی (CNN) بڵاویکردوەتەوە، سه‌رەڕای بونی شەڕ و پێكدادان له‌نێوان حكومه‌تی عێراقی و چەکدارەکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام (داعش) و رودانی ته‌قینه‌وه له‌ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ئابوری عێراق هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌و ئابوریه‌كه‌ی لاواز نه‌بوه.
ئاماژەی بەوەشکردوە کە هۆكاری لاواز نه‌بونی ئابوری عێراق بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه (99.5%) داهاتی ئابوری عێراق، لە کەرتی نهوتدایەو ئه‌و كه‌رته هیچ زیانێكی پێنه‌گه‌یشتوه.
رونیشیدهكاتهوه، عێراق له ساڵی رابردودا، كه رۆژانه(2) ملیۆن و (500) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه، (89) بۆ (90) ملیار دۆلار داهاتی بوه.