به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌پارێزگای سلێمانی زیاتر له(50) هه‌زار كه‌س وه‌ك بێكار، ناوی خۆیان له‌فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بهكارخستنو پیشه‌یی تۆماركردوه.
(ئاسۆ نه‌جمه‌دین) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا ژماره‌ی بێكاران له‌سنوری پارێزگای سلێمانی گه‌یشتوه‌ته زیاتر له(50) هه‌زار بێكار، دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ئه‌و بێكارانهش له‌كه‌رتی تایبه‌تدا له‌لایه‌ن بهڕێوهبهرایهتیهكهیانهوه به‌رده‌وامه.
وتیشی:”هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوی خۆیان وه‌ك بێكار تۆماردهكهنو مانگانه له‌كه‌رتی تایبه‌تدا كاریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان كاره‌كه‌یان به‌دڵ نییه، پێشنیاز ده‌كه‌ن له‌كه‌رتی گشتی دابمه‌زرێن”.
(ئاسۆ نه‌جمه‌دین) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار، له‌ئێستادا سیستمی (داتا به‌یس) له‌كاركردندایه، بێكارانیش ده‌توانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.