ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری کچان‌و چوونه نێو پرۆسه‌ی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش، یه‌کێک له‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌یه که هه‌م کچ‌و هه‌م بنه‌ماڵه‌کان زۆرجار به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌کات‌و زۆرجار ده‌بینین که کچان له‌کوردستان له‌ته‌مه‌نی که‌مدا هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ش به‌دوای خۆیدا کۆمه‌ڵێک کێشه‌و گرفت دێنێت. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا چالاکی بواری ژنان، سازیان تالیب، وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ک پرسیاری په‌یوه‌ست به‌و پرسه ده‌داته‌وه.
به‌پێی کۆنواسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ، هاوسه‌رگیری خوار ته‌مه‌نی 18ساڵ قه‌ده‌غه‌یه، له‌کوردستان زۆرجار کچان له‌ته‌مه‌نی که‌مدا هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن، به‌ڕای ئێوه هاوسه‌رگیری له‌خوار ته‌مه‌نی 18ساڵ ده‌توانێت چ زیانێکی هه‌بێت بۆ ئه‌و که‌سه؟
+ به‌بۆچوونی من ئه‌و هاوسه‌رگیریانه‌ی که له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه‌ن زۆربه‌یان یان به‌ده‌ر له‌ویستی کچ‌و کوڕه‌کانه یان ده‌چێته سنووری حه‌زێکی هه‌رزه‌کارانه، که هۆشیارییه‌کی ئه‌وتۆی له‌پشته‌وه نییه، ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌که به‌ده‌ر له‌ویستی که‌سه‌کان بوو ئه‌وه به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانن رێگه‌ی ته‌بایی ژیانکردن بدۆزنه‌وه.
زۆرجاریش رێکه‌وتووه که ئه‌و دوو که‌سه خۆیان وا ده‌رخستووه گونجاو بن، به‌ڵام هیچ کات ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ناتوانێت بێ که‌موکورتی نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌رکه‌وتووه به‌ناپاکی هاوسه‌ری یان جیابوونه‌وه یان به‌رده‌وام کێشه‌یه‌کی زۆری خێزانی یاخود توندوتیژیی خێزانیی لێکه‌وتۆته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌که به‌ویستی که‌سه‌کان خۆیان بێت، به‌ڵام هێشتا ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵی ده‌چێته ناو قۆناغی هه‌رزه‌کاری که ئه‌مه‌ش به‌و ته‌مه‌نه داده‌نرێت، که مرۆڤ له‌وپه‌ڕی دۆخی هه‌ڵچوون‌و هه‌ڵسوکه‌وتی نایاسایی‌و سه‌ره‌کیه‌کانی قۆناغی پێگه‌یشتنه که بریاڕدانه‌کان بێ بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن‌و پرس‌و رای گه‌وره‌کانه.
بۆیه ده‌بینین جگه له‌هاوسه‌رگیری هه‌ر بریاڕێک که له‌و ته‌مه‌نه ده‌درێت زوو پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه یان بۆچوونیان له‌سه‌ر شته‌کانی ده‌وروبه‌ر ده‌گۆڕێت. هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵی زه‌حمه‌ته جا ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر هاوسه‌ر هه‌ڵبژاردن که بۆخۆی گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تییه له‌ژیانی که‌سه‌کان.
هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر له‌سه‌رووی ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه کارێکی قورسه یان بیرکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی زۆری پێویسته له‌به‌رئه‌وه‌یه به‌بڕوای من هاوسه‌رگیری له‌خوار ئه‌و ته‌مه‌نه کارێکی نه‌گونجاوه‌و له‌ڕووی پێکهاته‌ی جه‌سته‌یی‌و ته‌ندروستی که‌سه‌کان، که هێشتا مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌دا نه‌گه‌یشتووه‌ته قۆناغی پێگه‌یشتن به‌تایبه‌تی له‌ڕووی سۆزداری‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بێت که به‌رده‌وام له‌گۆڕان‌و یاری کردندایه.
له‌سنوورێکدا که حه‌زه‌کان تێربوون، ئاره‌زووه سێکسیه‌کان تێربوون ئیتر کاریان به‌هاوسه‌ره‌وه نامێنێت یان زوو دڵ ده‌گۆڕن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ده‌توانێت زۆر زیانی زیاتر بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا توێژه‌رانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و کۆمه‌ڵناسان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونن که پێویسته مه‌رجی یاسایی بۆ هاوسه‌رگیری بکرێته سه‌رووی ته‌مه‌نی 20 ساڵیه‌وه.
– به‌ڕای ئێوه چ ته‌مه‌نێک بۆ هاوسه‌رگیری کچان باشتره به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لوومه‌رجی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی ئه‌و که‌سه؟
+ به‌بڕوای من گونجاوترین ته‌مه‌ن بۆ هاوسه‌رگیری له‌سه‌رووی ته‌مه‌نی 20 ساڵییه‌وه‌یه، چونکه له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌م له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه کچان پێده‌گه‌ن‌و هه‌م له‌ڕووی ئه‌قڵی‌و ده‌روونیه‌وه خاوه‌ن بڕیار‌و متمانه به‌خۆبوون‌و زاڵن به‌سه‌ر کردار‌و بڕیاره‌کانی خۆیاندا. خۆ ئه‌گه‌ر ئامانجی مرۆڤ له‌و هاوسه‌رگیریه بوون به‌دایک بێت ئه‌وه باشترین ماوه بۆ منداڵبوون (20- 35) ساڵییه، واته به‌پێی وته‌ی پسپۆڕانی بواری پزیشکی ژنان ئه‌و ماوه‌یه چ له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه چ له‌ڕووی ئاره‌زووی منداڵ په‌روه‌رده‌کردنه‌وه زۆر گونجاوه بۆ منداڵبوون.
– ئایا ته‌نیا ته‌مه‌ن مه‌رجی هاوسه‌رگیری‌و پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شه؟
+ ناتوانرێت سنوور بۆ ژیانکردن‌و چۆنیه‌تی ژیانی مرۆڤه‌کان دابنرێت، ئه‌وه خودی که‌سه‌کانن که مافی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه، به‌ڵام بۆ گونجاندن‌و لێکتێگه‌یشتن واباشتره ته‌مه‌نه‌کان نزیک بن، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازییه دروست نه‌بێت که له‌نێوان نه‌وه‌یه‌کدا دروست ده‌بێت، بۆ نموونه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا زۆرجار ته‌مه‌نی ژن‌و مێرد گه‌یشتووه‌ته 20 -30 ساڵ که ئه‌مه ماوه‌یه‌کی یه‌کجار دووره، که هه‌ر یه‌که‌یان له‌سه‌رده‌م‌و بیرکردنه‌وه‌ی خۆیاندا ده‌ژین‌و که‌سیان ناتوانن بچنه سه‌رده‌م‌و ته‌مه‌ن‌و ئاستی بیرکردنه‌وه‌ی یه‌کتر.
بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش زۆر خاڵی دیکه هه‌یه که ده‌بێت ره‌چاو بکرێن. زۆرجار ژیانی هاوسه‌رگیری به‌وجۆره ده‌رناچێت که پێشتر چاوه‌ڕوانکراوه. ده‌بێت که‌سه‌کان خۆیان بۆ زۆر گۆڕانکاری ئاماده بکه‌ن که له‌ژیانیاندا روو ده‌ده‌ن.
– هاوسه‌رگیری کچان له‌ته‌مه‌نی که‌م‌و نه‌بوونی وشیاریی ده‌توانێت چ کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه هه‌بێت، به‌تایبه‌تی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ؟
+ هاوسه‌رگیری کچان له‌ته‌مه‌نی که‌مدا بۆ خۆی نه‌بوونی هۆشیاریه‌و کاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر خودی که‌سه‌که‌و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ ده‌بێت، چونکه مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌دا هێشتا ته‌مه‌نی منداڵی جێ نه‌هێشتووه‌و حه‌زی یاریکردن به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان تیایدا ماوه‌ته‌وه‌و پڕ نه‌بووه‌ته‌وه، هه‌ر جه‌سته‌ی کچ له‌خوار ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه ئاماده نییه بۆئه‌وه‌ی به‌کار بهێنرێت له‌کرداری سێکسی‌و ئه‌رک‌و زه‌حمه‌تی ماڵداریدا. له‌به‌رئه‌وه توێژینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه منداڵ‌و وه‌چه‌خستنه‌وه له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا زیان به‌دایک‌و کۆرپه‌له‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نێت. دواتر ئه‌و دایکه منداڵه نازانێت چۆن رووبه‌ڕووی دایکایه‌تی ببێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه زۆرجار وه‌ک یارییه‌ک ده‌یبینێت‌و که هه‌ر ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری باشی نابێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه.
– ئایا پێویسته وانه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌هاوسه‌رگیری له‌قوتابخانه‌کان (دواناوه‌ندی) بوترێته‌وه؟
+ بوونی وانه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌کچان‌و کوڕان له‌قوتابخانه‌کان زۆر پێویسته، له‌وه پێویست‌تر ناسینی جه‌سته‌ی خۆیان‌و به‌رانبه‌ره که له‌وانه‌ی زانست‌دا ده‌خوێنرێت، ده‌بێت به‌باشی ئه‌و وانه‌یه بوترێته‌وه، چونکه تائێستاش به‌داخه‌وه مامۆستای ئه‌و به‌شه بۆ خۆی شه‌رم له‌وتنه‌وه‌ی ده‌کات، چونکه له‌ڕاستیدا ئه‌و مامۆستایه هێشتا ئه‌و دیواره‌ی نه‌شکاندووه که له‌مێشکیدا له‌منداڵیه‌وه تێدا دروست بووه، له‌به‌رئه‌وه وا باشتره له‌ڕێگه‌ی پزیشکی تایبه‌ت کۆڕ‌و سیمینار ببه‌سرێت‌و منداڵه‌کانمان له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئاگادار بکرێنه‌وه‌و له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری تێبگه‌ینرێن، ئاراسته بکرێن‌و فێر ببن‌و په‌روه‌رده بکرێن که چ ته‌مه‌نێک گونجاوه بۆ کچ‌و کوڕ که تێیدا هاوسه‌رگیری بکه‌ن.
– رۆڵی دایکان له‌ئاماده‌کردنی کچان بۆ چوونه ناو قۆناغی هاوسه‌رگیری چه‌نده کاریگه‌ریی هه‌یه؟
+ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه دایک‌و باوک بتوانن رۆڵی هاوڕێ ببینن له‌ژیانی منداڵه‌کانیاندا ئه‌وه هه‌ردووکیان به‌تایبه‌ت دایک کاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردن‌و ئاراسته‌کردنی. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر دایک هۆشیار بێت کچه‌که‌ی له‌ئاکامه خراپه‌کانی هاوسه‌رگیری له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی تێده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام کێشه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆرجار خودی دایکه‌کانن که کچه‌کان هان ده‌ده‌ن بۆ هاوسه‌رگیری له‌خوار ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه.
به‌بۆچوونی من لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌توانێت خولی په‌روه‌رده‌کردن بۆ دایکان‌و باوکان‌و کچان‌و کوڕان بکاته‌وه به‌ر له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری‌و دوای پرۆسه‌که‌ش، بینینی ئه‌و خولانه‌ش به‌مه‌رج بێت له‌پێناو په‌روه‌رده‌کردنێکی باشتری کۆمه‌ڵگه.