سویسرا سزا ئابوریەكانی خۆی لەسەر ئێران هەڵدەگرێت

بڕیارە سویسرا بەم نزیكانە سزا ئابورییەكانی خۆی لەسەر ئێران هەڵبگرێت، ئەو بڕیارەش دوای كۆنگرەی(داڤۆس) هاتووە.
وەزارەرەتی دەرەوەی سویسرا ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران‌و دیدیە بۆركالتەری‌ سەرۆكی‌ سویسرا لەپەراوێزی كۆنگرەی داڤۆس)دا وتوێژیان كردوە دەربارەی سزاكانی سەر ئێران، رۆحانی داوای كردوە كە سویسرا رۆڵی كارای هەبێت لە گەشە پێدانی ئابوری ئێراندا.
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا جەختیكردەوە: بۆ ئەوەی سزا ئابورییەكان لەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبگیرێت، نووسینگەی سەرۆكی سویسرا داوای لە وڵاتەكەی كردوە كاربكەن بۆ ئەوەی حكومەتی سویسرا كار بۆ ئەو مەبەستەبكات‌و لە داهاتووەیەكی نزیكیشدا بڕیاری یەكلا كەرەوە بدرێت.
كۆڕبەندی داڤۆس لە لایەن (كلاوس شڤاپ)ی سویسرا ساڵی (1971)دا دروستكراوە، لەوكاتەوە بۆ تاوتوێكردنی كێشە ئابوری و سیاسییەكانی جیهان ساڵانە كۆنگرە دەبەسترێت ، هەروەها داڤۆس گەورەترین كۆنگرەی ساڵانەی ئابوری جیهانە.
شارۆچكەی داڤۆس سەر بە هەرێمی (گرابووندن)ە لەخۆرهەڵاتی سویسرا و دەكەوێتە ناو زنجیرە چیاكانی (ئەلب).