ڕۆژی (26-1-1952) وه‌ك ڕۆژی جیهانیی گومرگ ناسێندراوه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن، ناساندنی ئه‌و ڕۆژه هۆكارێكی باش بوه، بۆ زیاتر به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانیان.
(هاوژین سالار) به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌تای ڕۆژی جیهانیی گومرگ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ساڵی (1952)، له‌و كاته‌دا ئه‌نجومه‌نێك هه‌بوه، كه هاوكاری بواری گومرگ بوه له‌جیهاندا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێكه‌وتی (26-1-1952)دا كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا، خۆی ڕێكخست به‌ناوی ڕێكخراوی (گه‌مار)ی جیهانیه‌وه، (180) وڵاتی جیهان بون به‌ئه‌ندام تێیداو دواتر ڕۆژه‌كه‌یان وه‌ك ڕۆژی جیهانیی گومرگ ناساند.
وتیشی:”ئامانجی ناساندنی ڕۆژی گومرگی جیهانی، بۆ زیاتر ئاگاداربونی كاره‌كانی بواری بازرگانی‌و پاراستنی ژینگه‌و ناساندنی بواری گومرگی ئه‌و وڵاتانه بوه، كه لهڕێكخراوهكهدا ئه‌ندام بون”.
(هاوژین سالار) به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی سلێمانی، له‌ڕێگه‌ی ئاژانسی هه‌واڵ‌و ڕادیۆ ناوخۆوه، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی گومرگی كوردستان‌و سلێمانی كرد، وتی:”له‌سایه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كاره‌كانمان زیاتر بره‌و پێبده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌و موادو كه‌لوپه‌لانه بكه‌ین، كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه هاورده دهكرێنو
زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن”.
لای خۆیشیه‌وه (حسێن ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی گومرگی گه‌رمیان كرد‌و هیواخواز بوو، كارمه‌ندانی ئه‌و بواره زیاتر جه‌خت له‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه، بۆ زیاتر پابه‌ندبون به‌و ڕێنماییانه‌ی له‌بواری گومرگیدا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاوكاری سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، زیاتر گرنگی به‌كاره‌كانیان بدهنو ژیانی هاوڵاتیان بپارێزن.
(حسێن ئه‌حمه‌د) بۆ NNA ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كاری گومرگی كارێكی ئاسان نییه، چونكه ئه‌و كارانه‌ی له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی مه‌رزه سنوریه‌كانه‌وه، كه كارمه‌ندی سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه‌ی تێدایه ئه‌نجامده‌درێن، ده‌توانرێت وه‌ك وڵاتێكی بچوك ناو ببرێن.