سه‌رۆكی سه‌ندیكای ئابوریناسانی كوردستان ڕایگه‌یاند، سیستمی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی گومرك له‌عێراقدا یه‌كگرتوه‌و سه‌رجه‌م داهاته گومرگییه‌كان له‌ڕێگه‌ی خه‌زێنه‌ی گشتی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه كۆده‌كرێته‌وه.
(ئه‌میر به‌كر قه‌ساب) سه‌رۆكی سه‌ندیكای ئابوریناسانی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه داهاتی سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌كانی عێراق له (ئاسمانی، ئاوی‌و وشكانی) ده‌چێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق‌و له‌وێوه ده‌خرێته‌وه خزمه‌ت سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی بودجه‌ی گشتی عێراقه‌وه.
ئه‌میر قه‌ساب وتی:”داهاتی گومرگ یه‌كێكه له‌داهه‌ته گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، به‌و هۆیه‌شه‌وه خراوه‌ته‌وه سه‌ر خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، كه ده‌بوو ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوایه‌و داهاته‌كه‌ی دیاربوایه، له‌ئێستاشدا داهاتی گومرگی له‌عێراقدا ڕون‌و ئاشكرا نییه”.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای ئابوریناسانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، داهاتی ساڵانی پێشووی خاڵه گومرگییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ژمار كراوه‌و به‌شێوه‌ی قیستی ساڵانه له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێته‌وه، جیاواز له‌وه‌ش داهاتی سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه ده‌چێته خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه.