ئه‌ندامێكی مونته‌دای ئابوریناسانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت داهاتی گومرگ ئاشكرا ناكات، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرنگی داهات له‌ئابوری هه‌رێمدا كه‌مه.
(محه‌مه‌د كریم) ئه‌ندامی مونته‌دای ئابوریناسانی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، داهاتی گومرگ له‌یاسای ئابوری‌دا ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه نییه كه چه‌ند پاره كۆبكه‌یته‌وه، به‌ڵكو ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه چۆن ئابوری پێ ڕێكبخهیتو چۆن بازاڕی جیهانی بخه‌یته خزمه‌تی ئابوری خۆته‌وه.
وتیشی:” ئامانج له‌به‌كارهێنانی داهاتی گومرگ بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابوری كوردستان له‌كوێدا له‌خزمه‌ت ئابوریدایه كه‌می ده‌كه‌مه‌وه، له‌كوێدا زیان به‌ئابوری ده‌گه‌یه‌نێت زیادی ده‌كه‌م”.
ئه‌ندامی مونته‌دای ئابوریناسانی كوردستان ڕونیشیكرده‌وه، حكومه‌ت كۆمه‌ڵێك كارگه‌ی هه‌یه، نا‌توانیت هه‌موو پێداویستیه‌كان پڕ بكاته‌وه، بۆیه پێویسته حكومه‌ت بڕێكی كه‌م پاره دابنێت له‌سه‌ر ئه‌و مادانه‌ی كه سه‌ره‌تایین، به‌ڵام بڕێكی زۆر پاره دابنێت له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی خۆی.
(محه‌مه‌د كریم) ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و داهاته‌ی كه ده‌چێته ناو بودجه‌ی گشتییه‌وه بڕێكی كه‌مه، كه له‌چه‌ند ملیارێك تێپه‌ڕ ناكات، ئه‌وه‌ش له‌لان بودجه‌ی كوردستانه‌وه بڕێكی كه‌مه، داهاتی گومرگه‌كان به‌تێكڕا ئاشكرا ناكرێت، بۆیه ڕۆڵی داهاتی گومرگ له‌ئابوری كوردستاندا كه‌مه.