شاره‌زایه‌كی بواری ئابوری باس له‌وه‌ده‌كات، به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنی نێوان عێراق‌و ئه‌مریكا، به‌ڕێژه‌ی (5%) باج له‌سه‌ر نرخی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه داده‌نرێت كه له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه هاورده‌ی عێراق ده‌كرێن.
(د. خالید حه‌یده‌ر) شاره‌زا له‌بواری ئابوری به NNA ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنی حكومه‌تی كاتی عێراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه له‌ساڵی (2003)دا، له‌گه‌ڵ (پۆڵ بریمه‌ر) حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له‌عێراق، (5%)ی داهاتی گومرگ، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و داهاتی عێراق ته‌رخانده‌كرێت.
وتیشی:”باجی گومرگ، بریتیه له‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانی داهاتی عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی داهاتی گومرگی هه‌رێمیش ڕه‌وانه‌ی خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت دهكرێتو دواتر له‌ڕێگه‌ی به‌شه بودجه‌وه، به‌شی هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كرێت”.
ڕونیكرده‌وه، له‌خاڵه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پاره‌ی گومرگه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێن، چونكه باجی گومرگ، به‌یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان بۆ په‌یداكردنی داهاتی گشتی داده‌نرێت.
(د. خالید حه‌یده‌ر) شاره‌زا له‌بواری ئابوری باسی له‌وه‌شكرد، له‌كاتی هاورده‌كردنی ژماره‌یه‌ك كاڵا‌و كه‌لوپه‌لدا، كه له‌ناوخۆی عێراقیشدا هه‌مان شت به‌رهه‌مده‌هێندرێن، باج له‌سه‌ر بازرگانان زیاد ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی زیاتر بره‌وی پێبدرێت‌و كه‌متریش بازرگانان بازرگانی به‌و كهلوپهلانهوه بكه‌ن كه له‌ناوخۆدا به‌رهه‌مده‌هێندرێن.