قازانجەکانی مایکرۆسۆفتی زیاد کردووە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت گوتی لە ماوەی چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا رێژەی قازانجەکانی بە ٣ لەسەد زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٦.٦ ملیار دۆلار بۆ ئەوەش پشتی بە فرۆشی زۆری بۆکس ئۆفیس بەستووە. 
 
فرۆشەکانی مایکرۆسۆفت بە رێژەی ١٤ لەسەد زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢٤.٥ ملیار دۆلار.
 
هەرچەندە کۆمپانیاکە فرۆشی کۆمپیوتەری کەسی کەمیکردوە، بەڵام خستنە رووی بۆکس ئۆفیس لە ماوەی پشووەکانی سەری ساڵدا و ئەو پرۆگرامانەی کە پەیوەندی لەگەڵ ئینتەرنێت دەبەستن وەک ئازۆر و ئۆفیس ٣٦٥.
ستیڤ پالمەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مایکرۆسۆفت گوتی وەبەرهێنان بۆ خزمەتی بەکاربەرەکانمان دەکەین و ئەو قازانجەی روودەدات دەمانخاتە سەر رێگەی گەشەکردنی درێژخایەن.