عێراق.. هەناردەكردن و داهاتی نەوت دابەزیووە

ئامارە فەرمییەكانی حكومەتی عێراق پیشانی دەدەن كە هەناردەكردن و داهاتی نەوتی عێراق لەساڵی ٢٠١٣ بەبەراوورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٢دا، بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە. 
 
 
 
راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاشكرای كردووە كە ساڵی رابردوو حكومەتی عێراقی رۆژانەی  ٢.٣٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوەی وڵات كردووە، كە ئەمەش بەبەراوورد لەگەڵ ئاماری ساڵی ٢٠١٢ دابەزیووە كە رۆژانە ٢.٤٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە.
 
لەهەمان كاتیشدا، داهاتی نەوتەكەی عێراقیش بۆ ساڵی ٢٠١٣ دابەزینی بەخۆوە دیتووە كە لە ساڵی ٢٠١٢، بڕی ٩٤.٠٢ ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام بۆ ساڵی پار بۆ ٨٩.٢٢ ملیۆن دۆلار دابەزیووە.
 
عێراق بەشێوەیەكی گشتی بۆ هەموو بوارەكان پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە و هەر ئەو داهاتەشە لەسەدا نزیكەی ٩٠ی مووچەی فەرمانبەری عێراق دابین دەكات.