رینۆ ئێرانی دەوێت

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای رینۆی فەڕەنسی خواستی خۆیانی دەربڕی بۆ گەڕانەوە بۆ ئیران
كارلۆس غەسمن، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای رینۆی فەڕەنسی رایگەیاندووە، كۆمپانیاكەمان خواستی گەڕانەوەی هەیە بۆ كاركردن لەئیران ئەمەش دوای ئەوەی ئیران سزاكانی لەسەر هەڵدەگیرێت.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، كەئیران بازاڕێكی ناوازە‌و باشە بۆ كاركردن.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای رینۆ هیواشی خواست كەزۆربەی كۆمپانیاكانی خۆرئاوا بگەرێنەوە بۆ كاركردن لەئیران، دوای ئەوەی ئیران گەیشتە رێكەوتنلەگەڵ وڵاتانی جیهان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی لەمانگی 11ی ساڵی رابردوو.