سی ملیۆن دۆلار بۆ سه‌گه‌که‌ی

ژنه‌ سه‌رمایه‌دارێکی‌ ئه‌مه‌ریکی‌ له‌شاری‌ مه‌یامی‌ بڕیاریدا سێ‌ ملیۆنی‌ سامانه‌که‌ی‌ ببه‌خشێته‌ سه‌گه‌که‌ی‌‌و ته‌نها یه‌ک ملیۆنی‌ بۆ کوڕه‌ تاقانه‌که‌ی‌ هێشتووه‌ته‌وه‌.
ئه‌و ژنه‌ که‌ به‌ر له‌چه‌ند رۆژێک کۆچی‌ دوایی‌ کرد، پاش کردنه‌وه‌ی‌ وه‌سێتنامه‌که‌ی‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ بڕی‌ سێ‌ ملیۆن دۆلاری‌ بۆ سه‌گه‌که‌ی‌ جێهێشتووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ 27 ملیۆن دۆلاری‌ تر بۆ ئه‌و تیمه‌ی‌ سه‌گه‌که‌ به‌خێوده‌که‌ن، که‌ له‌نێویاندا پاسه‌وانی‌ سه‌گه‌که‌و به‌خێوکه‌رو پزیشک‌و پسپۆڕی‌ ده‌رونی‌ تێدایه‌.
کوڕه‌ تاقانه‌که‌ی‌ ئه‌م ژنه‌ که‌ به‌پێی‌ ئه‌و وه‌سێتنامه‌یه‌ ته‌نها یه‌ک ملیۆن دۆلاری‌ به‌رکه‌وتووه‌، له‌دادگا سکاڵای‌ تۆمارکردووه‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ کردووه‌ که‌ دایکی‌ له‌رۆژه‌کانی‌ کۆتایی‌ ته‌مه‌نیدا تووشی‌ کێشه‌ی‌ ده‌رونی‌ بووه‌و به‌هۆشدارییه‌وه‌ ئه‌و وه‌سێتنامه‌یه‌ی‌ نه‌نوسیوه‌.