جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌كانی سلێمانی ئاشكرایكرد، دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ڕابردوو بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كۆتاییهاتووه‌و له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه ده‌كه‌ن.
گه‌زیزه محێدین به ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی راگه‌یاندوە، دابه‌شكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو كۆتاییهاتووه‌و چاوه‌ڕوانی پشكی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقدا بخرێته سه‌ر حسابهكهیانو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه بكه‌ن.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌كانی سلێمانی ئاشكراشیكرد له‌یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به دابهشكرددنی موچه‌ی مانگی یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی .
وتیشی، دابه‌شكردنی موچه به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه ده‌بێت كه وه‌زاره‌تی دارایی دیاریی ده‌كات .