كرێكارێكی بیناسازی لە وڵاتی چین بۆ ماوەی 5 كاتژمێر هاوڕێ كچەكەیی بە بارمتە گرت.
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەری دەیلی میل كرێكارێكی بیناسازی لە وڵاتی چین بۆ ماوەی 5 كاتژمێر هاوڕێ كچەكەی بە بارمتە گرت.
هۆكاری ئەو بارمتەگرتنە بۆ ناڕازی بوونی دایك وباوكی كچەكە بە هاوسەرگیریان دەگەڕێتەوە و دەیویست بەوكارە رەزامەندی دایك و باوكی ئەو كچە بەدەست بهێنێت.
دوای تێپەڕبونی چەند كاتژمێرێك ئەو كرێكارە هەڕشەی كوشتنی كچەكەی كرد، بەڵام لە ئەنجامدا هێزەكانی پۆلیس توانیان ئەو پیاوە دەستبەسەر بكەن.
