جیهان.. بێكارەكان زیاد دەكەن

بەپێی نوێترین ئاماری رێكخراوی نێودەوڵەتی كار، ژمارەی بێكاران لە ساڵی 2013 دا 200 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.
رێكخراوی نێودەوڵەتی كار لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا كە لە سەر پێگەی ئەو رێكخراوەیە بڵاوكراوەتەوە رایگەیاندووە: ژمارەی بێكاران لە جیهاندا زیاتر لە 200 ملیۆن كەسە.
هەر بە پێی ئەو ئامارە رێژەی بێكاری لە ساڵی رابردوودا نزیكەی 6% بووە و ئەوەش بە بەراورد لە گەڵ ساڵی 2012 رێژەی 4.9% بەرزبوونەوەی پێوە دەبینرێت.