شارەزایەكی ستراتیژی سەربازی ئاشكرایكرد: هۆكاری ئەوەی تیرۆرستان لە جیهاندا بە تایبەتی عیراق و سوریا ئۆتۆمبێلی جۆری كیا بەكاردەهێنن بۆ تەقینەوەكانیان ئەوەیە كە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە ئاسانترین جۆرە بۆ دزین و هەڵوەشاندنەوە بەستنەوەی.
(عەمید ئەمین حەتیت) شارەزای ستراتیژی سەربارزی، ئاشكرایكرد: لە تەقینەوەكانی ئەم دوایەی لوبناندا ئۆتۆمبێلی جۆری كیا بەكارهێنراوە، هەروەها لە زۆربەی تەقینەوەكانی عیراق و سوریاشدا ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە زۆر بەكار دەهێنرێت، هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە (كیا) ئاسانترین جۆری ئۆتۆمبێلە بۆ دزین و هەڵوەشاندنەوە و بەستنەوەی.
وتیشی: وا دەردەكەوێت كلیلی تەقینەوەكانی ئێستا ئۆتۆمبێلی كیایە، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی ئامێری ئاگاداركردنەوەكەشی بوەستێنرێت، هەروەها لە هەموو جۆرەكانی تر ئاسانتر بۆمبڕێژ دەكرێت.
لەلایەكی ترەوە (عەمید وەلید زەیتونی) شارەزایەكی تری سەربازی باسی لەوەكرد: هۆكاری بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری كیا لە تەقینەوەكاندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو جۆرە بەكارهێنانی زۆرە و نرخیشی گونجاوە لە سوریا و عیراق، هەروەها هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلەكانی تر بۆمبڕێژ دەكرێت و تەقینەوەكان زیاتر بەستراونەتەوە بە ئۆتۆمبێلە دزراوەكانەوە.