بەڕێوبەری فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوک دەڵێت، ئەمساڵ نزیکەی ١٠٠هەزار تۆن گەنمه شامی لەم پارێزگایه وەرگیراوه.
“مەھدی موبارەک” بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاندوە: لەڕێگەی ڕێڕەوە دیاری کراوەکانەوە بەردەوام دەبین لە وەرگرتنی گەنمەشامی لە فرۆشیاران.
مەهید موبارەک گوتی: گەنمەشامی زەرد لەو کاتەوە که لە حەویجە و سایلۆی شارۆچکەی تازە وەردەگیرێت تاکو ئێستا گەیشتۆتە ٩٥ھەزار تۆن.
راشیگەیاند: چاوەڕی دەکرێت عەمبارەکانی کەرکوک لەمساڵدا زیاتر لە ٢٠٠ھەزار تۆن گەنمه شامی وەربگرن ئەمەش لە ماوەی ١٠ساڵی رابردوودا زۆرترین رێژەیه.
بەڕێوبەری فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوک ئاماژەشی دا: ئەو رووبەرەی ئەمساڵ تەرخانکراوە بۆ چاندنی گەنمەشامی گەیشتۆتە ١٥٠ھەزار دۆنم.
گوتی: بەھۆی زۆربوونی ئاستی بەرھەم، ژووری کشتوکاڵی حەویجە داوای لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کرد گۆڕەپانی نوێ دابین بکات بۆ پاراستنی بەرھەمی وەرگیراو.