برنجی هیندی دەكڕێت

چەند بازرگانێكی ئەوروپی رایدەگەیەنن، كەعیراق كەمكردنەوەیەكی نهێنی راگەیاندووە بۆ كڕینی نزیكەی 15 هەزار تەن برنجی هیندی.
بەگوێرە هەواڵێك (رۆیتەرز) بڵاویكردۆتەوە، عیراق كەمكردنەوەیەكی نهێنی راگەیاندووە بۆ كڕینی نزیكەی 15 هەزار تەن برنجی بەسمەتی هیندی‌و پێشكەشكردنی داواكاری كۆمپانیاكان بۆ بەشداریكردن لەكەمكردنەوەكەدا لە2ی مانگی شوباتی داهاتوو دەست پێدەكات تا 7ی مانگ بەردەوام دەبێت.
رۆژی یەك شەممەی رابردوو حكومەتی عیراقی كەمكردنەوەیەكی نهێنی بۆ كڕینی 30 هەزار تەن برنجی دەنك درێژ راگەیاند كە لەئەمریكا‌و ئۆرۆغوای‌و ئەرجەنتین‌و بەرازیلەوە هاوردە دەكرێت.