ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو نا‌ئومێد بوه له‌باره‌ی گه‌شه‌كردنی ئابوری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی ڕابردودا ڕایگه‌یاندبوو، ئابوری جیهان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بوژێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی (ۆڵ ستریت ژۆرناڵ)ی ئه‌مریكی، سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو ڕونیكردۆتهوه، ئاستی پێشبینیه‌كانی بۆ گه‌شه‌كردنی ئابوری خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو باكوری ئه‌فریقا له‌ساڵی 2014دا دابه‌زیوه، له‌كاتێكدا كه چاوه‌ڕوان ده‌كات ئابوری جیهان گه‌شه‌ی زیاتر بكات.
سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو ئاماژه‌ی به‌دۆخی لیبیا كردوه كه له‌دوای ده‌سه‌ڵاتی (موعه‌مه‌ر قه‌زافی)ه‌وه سه‌قامگیر نه‌بوه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت هه‌بوه.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردۆته‌وه، به‌رده‌وامی ئاڵۆزیه ئه‌منیه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری به‌گشتی داناوه.