یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان بڕیاریداوه، له‌ماوه‌ی (حه‌وت) ساڵدا بڕی (75) ملیۆن یۆرۆ بدات به‌عێراق.
ماڵپه‌ڕی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوبه‌شی ئه‌وروپا سه‌ر به‌یه‌كێتی ئه‌وروپادا له‌گه‌ڵ (هۆشیار زێباری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو عێراق باسیان لێوه‌كراو دواگۆڕانكاریه ئه‌منیه‌كانی عێراق تاوتوێ كرا.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و مافی مرۆڤ كرا، له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری گه‌شه‌پێدان بڕیاریدا، به‌بڕی (75) ملیۆن یۆرۆ هاوكاری عێراق بكات.
(ئه‌ندریاس بیباڵگس) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، ئه‌و هاوكاریه له‌ساڵی (2014) تا (2020) ده‌درێت به‌عێراق‌و بۆ بواره‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌روه‌ری یاسا، په‌روه‌رده‌و وزه ده‌بێت.