1/ بۆری نه‌وتی كه‌ركوك جه‌یهان
نه‌وت له‌كێڵگه‌كانی نویك كه‌ركوكه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ به‌نده‌ری
جه‌یهانی توركی له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، درێژیی ئه‌م بۆرییه 941 كیلۆمه‌تره‌و
له‌دوو هێڵه بۆری هاوته‌ریب پێكدێت، هێڵی یه‌كه‌میان له‌ساڵی 1977دا دروستكراو
دووه‌میشیان ساڵی 1987، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بۆریانه‌وه چاره‌كی كۆی به‌رهه‌می نه‌وتی
خاوی عێراق هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
بۆرییه‌كانی ئه‌م هێڵه “1170 ملم‌و 1020 ملم”ن‌و رۆژانه
توانای هه‌نارده‌كردنی 1 ملیۆن‌و 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
هه‌یه، به‌ڵام له‌ئێستا رۆژی له500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاتریان پێدا تێناپه‌ڕێت.
2/ هێڵی نه‌وتی عێراق – ئه‌رده‌ن
پرۆژه‌یه‌كه له‌جێبه‌جێكردندایه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو‌و
گازی سروشتی له‌كێڵگه‌كانی به‌سره‌وه بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئه‌رده‌ن، درێژی ئه‌م
بۆریانه 1700 كیلۆمه‌تره، كه به‌دوو قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت یه‌كه‌مجار نه‌وت له‌به‌سره‌وه
ده‌گوازنه‌وه بۆ حه‌دیسه‌و پاشان له‌قۆناغی دووه‌میشدا له‌وێوه بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به،
پێشبینی ده‌كرێت رۆژانه نزیكه‌ی 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بگوازێنه‌وه، له‌گه‌ڵ 100
ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه له‌گازی سروشتی.
2/ بۆریه‌كانی موسڵ – حه‌یفا
ئه‌م بۆریانه پێشتر نه‌وتی كه‌ركوكیان ده‌گواسته‌وه بۆ به‌نده‌ری
شاری حه‌یفا كه ئێستا شارێكی ئیسرائیلییه، دوای ئه‌وه‌ی به‌خاكی ئه‌رده‌ندا تێده‌په‌ڕی،
درێژی ئه‌م بۆرییه 942 كیلۆمه‌تره.
ئه‌م بۆرییه ساڵی 1932 لهلابهن كۆمپانیای نه‌وتی عێراقه‌وه
دروستكرا له‌سه‌رده‌می ئینتیدابداو دروستكردنیشی 3 ساڵی خایاند، له1948ه‌وه كار
به‌م بۆرییه ناكرێت كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دامه‌زرا.
3/ هێڵی كه‌ركوك – بانیاس
نه‌وتی كه‌ركوك ده‌گوازێته‌وه بۆ به‌نده‌ری بانیاس له‌سوریا،
درێژیی ئه‌م بۆرییه 880 كیلۆمه‌تره‌و له‌ساڵی 1952 له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی
عێراقه‌وه دروستكراوه، رۆژانه توانای گواستنه‌وه‌ی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی
هه‌یه، چه‌ندینجار له‌ساڵانی ده‌یه‌ی 1970و 1980دا به‌هۆی ناكۆكی سیاسیه‌وه
كاركردن به‌م بۆرییه راگیراوه، له‌كۆتایی ده‌یه‌ی 1990دا ئه‌م بۆرییه جارێكی‌تر
خرایه‌وه كار، به‌ڵام له‌ساڵی 2003ه‌وه كاركردن به‌م بۆرییه راگیراوه.