به‌م نزیكانه ئایفۆنی 5،5S ده‌بێته كوردی، خاوه‌ن پرۆژه‌كه كاره‌كانی ته‌واوكردووه و ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئایفۆنه‌كانیان سیسته‌می IOS7 ـه ده‌توانن لێی سودمه‌ندبن.
ئه‌كره‌م فه‌ره‌ج ئه‌و گه‌نجه‌ی كه هه‌ڵساوه به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه به باسنیوز‌ی رایگه‌یاندوە به هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا له لایه‌ن كۆمپانیاوه به فه‌رمی پشتگیری له پرۆژه‌كه‌م نه‌كراوه ناچارم له رێگه‌ی سۆرسێكه‌وه بۆ ئه‌و ئایفۆنانه‌ی به‌م سیسته‌مه‌ن و جێلبرێك كراون بڵاوی بكه‌مه‌وه.
گوتیشی، له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌كوردی كردنی ئایفۆن هیوایه‌ك بۆ ئه‌و دروستبوو هاوكات خه‌ریكه خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیدێت چونكه له لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه و پێیان راگه‌یاندووه ئه‌وان ئه‌م هه‌واڵه‌یان له پێگه‌ی به‌شی ئینگلیزی باس‌نیوز خوێندۆته‌وه و ئاماده‌ن پشتگیری ته‌واوی پرۆژه‌كه‌ش بكه‌ن.
بۆیه وه‌ك خۆی باسی ده‌كات پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه هاریكار بێت به تایبه‌ت له رووی زمانه‌وانی و پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كه، چونكه ئه‌مه هه‌لێكه به‌ره‌و ناساندنی زمانه‌كه‌مان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئایفۆن چ پێگه‌یه‌كی هه‌یه له جیهان و گشت چین و توێژ و ته‌مه‌نێك به‌كاریده‌هێنن.