بەگوێرەی ئامرێکی بەرێوبەرایەتی کەشناسی سلێمانی لە٢٤ کاتژمێری رابردوودا56.2 ملیمەتر باران باریوە، ئەم شەپۆلی بارانبارینەش تا ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەردەوام دەبێت.
بەپێى ئامارێکی بەرێوبەرایەتی کەشناسی شاری سلێمانی، لە 24 کاتژمێری رابردودا لەشاری سلێمانی 56.2 ملیمەتر باران باریوە، بەتێکرا ئەمساڵ 93.6 ملیمەتر باران باریوە.
کەشناسی شاری سلێمانی ئهوهشی رونکردۆتهوه که ئهم شەپۆلی بارانبارینەی دوو رۆژە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە تا ئەمڕۆ(چوارشەمە) بەردەوام دەبێت.
ئهوهشی تیارونکراوهتهوه که “لەرۆژی 18/11دا شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.”