لە ئێستادا كاردەكرێت بۆ كردنەوەی مەرزی تیلاكۆ لە سنوری هەرێمی كوردستان و ئێراندا.
حاجی ئەحمەد علی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێكیدا بە سایتی ژوری ڕاگەیاند” وەفدێكی بەڕێوەبەرایەتیەكانی گەرمیان و ژوری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ جێگری پارێزگاری كرماشان و بەڕێوەبەرایەتیەكانی كرماشان كۆبونەوە و تیایدا گفتوگۆكرا لە بارەی كردنەوەی مەرزی تیلاكۆ و ئاڵوگۆڕی شمەك و كاری بازرگانی”
ئەحمەد كەلاری وتیشی” لایەنی ئێرانی بەفەرمی ڕەزامەندیان وەرگرتووە بۆ كردنەوەی ئەو مەرزە و داوایانكردوە كە لایەنی كوردستان كاربكەن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندی دارەكان بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی كردنەوەی ئەو مەرزە”
ئەندامەكەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كەنوێنەرایەتی ژوردەكات لە گەرمیان ئاماژەی بەوەشكرد: داوای لێكراوە سەردانی پارێزگاری كرماشان بكات و وەفدێكی بازرگانی ئامادەبكات لە كوردستانەوە بۆ ئەوەی زیاتر لە نزیكەوە لە كێشە و گرفتەكانی بازرگانی لە نێوان هەردولادا بكۆڵنەوە.