ئەو پرۆژانەی لە شاری سلێمانی مۆڵەتیان پێدراوە زیاتر بازرگانیانی و كشتوكاڵی بووە و خۆیان لە 41 پرۆژە دەبیننەوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی بەسایتی ژوری ڕاگەیاند” لەساڵی 2013 دا 41 پرۆژە مۆڵەتیان پێدراوە بە بڕی زیاتر لە 5 ملیاردۆلار كە ئەمە ژمارەیەكی پێوانەی شكاندوە لە چاو ساڵانی ڕابردوو ،هۆكارەكەشی ئەوە بووە كە جەختمانكردۆتەوە لە ساڵی 2013 پرۆژەكان پەیوەندیان بە زیندو كردنەوەی ژێرخانی ئابورییەوە هەبێت.
سەبارەت بە نەبونی پارە لە بانكەكان فەرمان غەریب وتی” بەدڵنیایەوە نەبونی پارە گرنگترین كاریگەریەكەی ئەوەیە كە متمانە لە نێوان وەبەرهێنەر و حكومەتدا نا هێڵێت”
ئاماژەی بەوەشدا لە ساڵی 2013 نزیكەی 7 پرۆژە مۆڵەتیان هەڵوەشاوەتەوە بەهۆی پابەند نەبونیان بە یاساكانەوە.