تەقینەوەی دوو کارگە کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دوو تەقینەوەیان لە وڵاته‌كه‌یان  راگەیاند كه‌ یەکێکیان لە کارگەیەکی دروستکردنی ئاڵفی ئاژەڵ لە ولایەتی نبراسکا روویداوه‌و ئەوی تریان لە کارگەیەکی ئاسن  لە ئۆکلاهۆما کە بووە هۆی کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی 10 کەس.
لە کارگەی دروستکردنی ئاڵفی ئاژەڵ 38 کارێكار کاری تیادا دەکات کاتێک کە تەقینەوەکە روویداوە  ئاگڕێکی گه‌وره‌ دروست بووە و بەشێک لە بینای کارگەکە رووخاوە، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو کەس و 10 کەسیش بریندار بوون کە چواریان برینەکەیان سەختە.
کارگەی دووەم  بەهۆی تەقینەوەی فڕنێکەوە بووه‌، ئه‌ویش دوو کەس سوتان و  گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.