هەولێر .. پاڵاوتگەی نەوتی وەلید سوتا

به‌هۆی‌ سوتانی‌ پاڵاوگه‌ی‌ نه‌وتی‌ وه‌لید نزیك قوشته‌په‌ له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر نزیكه‌ی‌ 300 ته‌ن نه‌فتا له‌و كێڵگه‌یه‌ سوتا.
دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ رابردوو پاڵاوگه‌ی‌ نه‌وتی‌ وه‌لید نزیك قوشته‌په‌ له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر گڕیگرت و دواتر به‌رگری‌ شارستانی‌ هه‌ولێر ئاگره‌كه‌ی‌ كوژانده‌وه‌.
كافێ عه‌بدولقادر ئه‌فسه‌ر له‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ هه‌ولێر به‌ “ئێن ئارتی‌” راگه‌یاندوە به‌پێی وته‌ی‌ خاوه‌نی‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كه‌ نزیكه‌ی‌ 300 ته‌ن نه‌فتا سوتاوه‌ كه‌ له‌و پاڵاوگه‌یه‌ ده‌گۆڕدرێت بۆ به‌رهه‌مه‌ سوته‌مه‌نییه‌كان.
هه‌روه‌ها وتی‌ هۆكاری‌ گڕگرتنی‌ پاڵاوگه‌كه‌ به‌هۆی‌ زیاد گه‌رمكردنییه‌وه‌ بووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پاڵاوگه‌كه‌ گڕیگرتووه‌.