راگه‌یاندنی بڕیاری به‌پارێزگابوونی شاری هه‌ڵه‌بجه، پاڵ به‌خاوه‌نكارو سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆیی‌و بیانییه‌وه ده‌نێت، گه‌وره‌ترین بڕ له‌سه‌رمایه‌كانیان ره‌وانه‌ی شاره‌كه بكه‌ن، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی موڵك‌و زهویو خانوو، روخساری شارێكی پڕ له‌جوڵه‌ی ئابووریی ده‌به‌خشێته ناوچه‌كه، بازرگان‌و سه‌رمایه‌دارانیش هه‌وڵی كڕینی زۆرترین زهویو زاری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، نووسینگه‌یه‌كی كڕین‌و فرۆشتنی زه‌وییش به‌ژماره دواین زانیاری له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی بازاڕ بۆ كوردستانی نوێ شیده‌كاته‌وه.
زه‌وییان بۆ دابین ده‌كرێت
ته‌نیا نزیكه‌ی دوو هه‌فته به‌سه‌ر بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه تێپه‌ڕێوه، به‌ڵام له‌م ماوه كه‌مه‌دا چه‌ندین كۆمپانیای گه‌وره‌ی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كیی ئاره‌زووی ره‌وانه‌كردنی سه‌رمایه‌كانیان به‌ره‌و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
گۆران ئه‌دهه‌م قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند، دوای راگه‌یاندنی بڕیاری به‌پارێزگابوون، چه‌ندین سهرمایهدارو كۆمپانیای بازرگانیی جیهانی داوایان كردووه سه‌رمایه‌كانیان بهێننه هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شداربن لهپڕۆژهكانی وه‌به‌رهێنان له‌ناوچه‌كه‌دا.
وتیشی:»هاتنی كۆمپانیاكان پاڵنه‌رێكی گرنگه بۆ پێشكه‌وتنی توانا ئابوورییه‌كانی ناوچه‌كه‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بێكاریی له‌ناوچه‌كه‌دا، بۆیه وه‌ك ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌ڕێگه‌ی دابینكردنی زهویو هه‌ر پێداویستییه‌كی دیكه‌وه، هاوكاری سه‌رمایه‌گوزارانی ناوخۆیی‌و جیهانی ده‌كه‌ین».
تۆیۆتا دێته هه‌ڵه‌بجه
كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئۆتۆمبێل (تۆیۆتا)، داوای له‌ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه كردووه كارئاسانی بكات بۆ كردنه‌وه‌ی لقێكی كۆمپانیاكه‌یان له‌هه‌ڵه‌بجه. قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه وتی:»له‌ناو ئه‌و كۆمپانیا سه‌رمایه‌دارانه‌دا كه‌داوای وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئۆتۆمبێل تۆیۆتایهو داوای كردووه لقێكی خۆی له‌هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه.
وتیشی:»له‌گه‌ڵ داواكه‌یاندا ده‌ستبه‌جێ داوامان له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كردووه پارچه‌یه‌ك زه‌وی گونجاو به‌پێی پێویستی كاره‌كه بۆ ئه‌و كۆمپانیایه ته‌رخان بكات.
وتیشی:»هاتنی كۆمپانیاكانی جیهان بۆ هه‌ڵه‌بجه سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنی ئابووریی ناوچه‌كه، هاوكات به‌هه‌زاران گه‌نج لهكرێكارو خاوه‌ن بڕوانامه ده‌توانن دابمه‌زرێن، به‌وه‌ش نه‌ك ته‌نیا گرفتی بێكاری له‌ناوچه‌كه‌دا نامێنێت، به‌ڵكو ناوچه‌كه ده‌بێته شوێنێكی گرنگ بۆ كاركردنی كه‌سانی دیكه».
گۆڕینی خێرا
نووسینگه‌یه‌كی كڕین‌و فرۆشتنی زه‌وی به‌ژماره‌و ئاماری ورده‌وه، چۆنێتی جوڵه‌ی بازاڕی شاره‌كه ئاشكراده‌كات، له‌و ئاماره‌دا ده‌ركه‌وتووه هه‌موو سه‌ری سه‌عاتێك چه‌ندین دۆلار چۆته سه‌ر نرخی موڵك‌و زه‌وی سنووری هه‌ڵه‌بجه.
محه‌مه‌د خه‌سره‌و خاوه‌نی نووسینگه‌ی زهویو زار بۆ كوردستانی نوێ وتی:»نیوه‌ڕۆی (31/12/2013) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌ربڕی، له‌و كاتهوهو دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت رۆژ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌دا، واته 182 سه‌عات دوای بڕیاره‌كه، نرخی زه‌وی له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا به‌ڕێژه‌ی (50%)و له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی تریشدا به‌ڕێژه‌ی (110%) به‌رزبۆته‌وه».
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌لێكدانی ئه‌م دوو ژماره‌یه‌و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سه‌عاته‌كانی رابردوودا نرخی زه‌وی له‌شاره‌كه‌دا له‌هه‌ر سه‌عاتێكدا (33) دۆلار‌و هه‌موو رۆژێك (800) دۆلار‌و له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت رۆژه‌شدا (6400) دۆلار چۆته سه‌ر نرخی هه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی، به‌و پێیه‌ش جوڵه‌ی بازاڕ چركه به‌چركه جوڵانی گه‌وره‌و خێرا به‌خۆوه ده‌بینێت.
خاوه‌نی ئه‌و نووسینگه‌یه هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی موڵك په‌یوه‌ندی به‌داهاتووی شاره‌كه‌وه هه‌یه، كه‌بڕیاره سه‌دان كۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهانیی بۆ وه‌به‌رهێنان روو له‌هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران‌و هه‌رێم
له‌ئێستادا كۆمپانیایه‌كی رووسی سه‌رگه‌رمی گهڕانو ده‌رهێنانی نه‌وته، لهباكوورو باشووری هه‌ڵه‌بجه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ئاینده‌دا نه‌وتی ناوچه‌كه زیاتر به‌ره‌و ئێران ره‌وانه بكرێت، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق داوایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی قبوڵ كرد، كه‌تایبه‌ت بوو به‌بازرگانی له‌نێوان ئێران‌و هه‌رێمی كوردستاندا.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود پسپۆڕی ئابووری بۆ كوردستانی نوێ وتی:»بواری ئابووری له‌هه‌موو دنیادا كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سیاسهتو لێكنزیكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان هه‌یه، به‌و پێیه‌ی هه‌ڵه‌بجه هاوسنووره له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ولێرو تاران بگه‌یه‌نێته ئاستی ئه‌و قه‌باره بازرگانییه‌ی كه له‌نێوان هه‌ولێرو ئه‌نكه‌ره‌دا هه‌یه. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌سنووری هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌هێنرێت، ره‌وانه‌ی ئێران بكرێت، به‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای كاردانه‌وه‌ی ئیجابی بۆ بازرگانی‌و ئابووریی هه‌رێم ده‌بێت، هاوكات له‌ڕووی سیاسیشه‌وه ده‌بێته خاڵێكی به‌هێز بۆ پته‌وتركردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا».
جوڵه‌یه‌كی ئاساییه
سه‌باره‌ت به‌جوڵه‌ی خێرای نرخ له‌بازاڕه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه ده‌ڵێت:»له‌كاتی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌دا، نه‌خشه‌ی جوگرافی‌و تاڕاده‌یه‌كیش نه‌خشه‌ی سیاسی له‌عیراق‌و كوردستان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته پارێزگا، هه‌زاران سه‌رمایه‌دار له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه ده‌یانه‌وێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بهپارێزگابوونهوه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ببن به‌خاوه‌نی موڵك‌و زه‌وییه‌كانی ناوچه‌كه».
روونیكرده‌وه، ئه‌و جوڵه‌یه حاڵه‌تێكی ئاساییه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت تاده‌گاته ئاستێكی دیاریكراو.
باسی له‌وه‌شكرد، لهداهاتووداو به‌تایبه‌تی دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای به‌پارێزگابوون له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، جوڵه ئابوورییه‌كان گه‌شه‌كردنی ئێجگار گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
كوردستانی نوێ