له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا گروپی ژیوا داوای هاوکاری بۆ ته‌نها که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی هه‌ورامیه‌کان “ژیوا”ده‌کات‌و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر وه‌کو پێویست وه‌ڵام نه‌دراینه‌وه‌و پاڵپشتی نه‌کراین له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا، ئه‌وا هه‌موو ڕێگایه‌کی مه‌ده‌نی ده‌گرینه به‌ر.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا ، راگه‌یاندنی گرووپی ژیوا که‌خاوه‌نی ته‌نها که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنین به شێوه زاری هه‌ورامی، ده‌ڵێت که‌ناڵه‌که‌یان ” ته‌نیا ناوه‌ندی چاوه‌روانی وشوێنی هیوای هه‌ورامییه‌کانه، له‌سه‌روبه‌ندی کردنه‌وه‌ی دا هه‌موویان به ته‌واوی تواناوه هاوکارییان کردووه، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه له‌وه گه‌وره‌تره که له توانای تاک‌و گروپێکی بچووک دا بێت بتوانن به‌رێوه‌ی به‌رن‌و پێویسته‌و به مافێکی خۆشمانی ده‌زانین که حکومه‌ت ده‌ست بخاته به‌رێوه‌بردنی که‌ناڵه‌که و له رووی دارایی- یه‌وه هاوکاری بکات.”
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه، “ئێمه به هه‌موو خه‌مخۆرانی زمان‌و فه‌رهه‌نگی کوردی ده‌ڵێین که ئێمه وه‌کو هه‌ورامی له دۆخێکی ناله‌بار و مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌داین گه‌ر بێت وئه‌م ته‌نیا چرای ئومێده بکوژێته‌وه ، ئه‌وا هیواو ئاواتی هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌م هه‌رێمه ده‌خرێته چاڵه‌وه گه‌وره‌ترین ده‌رگاش له‌سه‌ر نه‌وه‌کانمان داده‌خه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای فه‌رهه‌نگ و کلتوری خۆیان بن .وه‌ئه‌گه‌ر وابڕوات نیو سه‌ده‌ی تر که‌سێک نابینی به شێوه‌زاری هه‌ورامی بدوێ له‌هه‌رێمی کوردستاندا بۆیه داوا له هاووڵاتیان و دۆستانی کلتورو ڕه‌سه‌نایه‌تی کوردی ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر وه‌کو پێویست وه‌ڵام نه‌دراینه‌وه‌و پاڵپشتی نه‌کراین له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا . ئه‌وا هه‌مو ڕێگایه‌کی مه‌ده‌نی ده‌گرینه به‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان . ئومێد ده‌که‌ین هاوکارمان بن.”
ده‌قی به‌یاننامه‌که بخوێنه‌ره‌وه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
بۆ رای گشتی هه‌رێمی کوردستان
به‌ڕێزان/ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان .
به‌ڕێزان / سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان
به‌ڕێزان/ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم
بابه‌ت : روونکردنه‌وه
وه‌ک لای هه‌موووان ئاشکرایه که گرووپی ژوا گرووپێکی رۆشنبیری کلتوور یه، کار بۆ زیندوکردنه‌وه‌و پاراستنی پێکهاته‌یه‌کی کلتوریی ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌کات. که کلتوری هه‌ورامانه، له ساڵی 2008 داله‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند گه‌نجێکی خه‌مخۆری ناوچه‌ی هه‌ورامان دامه‌زراوه .شێوازی کارکردنی ئه‌م گرووپه هه‌ر له‌سه‌رتاوه به شێوه‌ی جیاواز ده‌ستی پێ‌کرد و له‌سه‌ر دوو هێڵ کاری ده‌کرد که ئه‌وانیش پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی گرووپه‌که‌مان بووه له‌ڕوی ئیداری و پاشکۆ نه‌بونی حیزبی سایی یه‌وه .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسی وبیرکردنه‌وه جیاوازه‌کان و هه‌موو چین وتوێژه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دا هه‌بووه.ئاراسته‌ی دووه‌میش له ناو جه‌ماوه‌ر دا بووه و بۆ هه‌ر کار‌و چالاکییه‌ک گه‌راوه‌ته‌وه بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه خه‌مخۆره‌کانی هه‌ورامان و له‌سه‌ر داخوازی و داوای ئه‌وان ده‌ستی بۆ چالاکیه‌کانی بردووه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش بوو که کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی( ژیوا) ی له هه‌گبه‌ی خۆیدا هه‌ڵگرت.له‌ساڵی 2009 له‌یه‌که‌م چالاکی خۆی له کۆنفرانسی رۆشنبیرانی هه‌ورامان دا که له فۆرمێکی راپرسی دا چه‌ند پێشنیارێک خرابوونه به‌رده‌م ئاماده‌بووان ، کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێکی ده‌نگی وڕه‌نگی کرایه ئامانجی کۆنفرانسه‌که .گرووپی ژیوا ئه‌م ئه‌رکه قورسه‌ی له ئه‌ستۆ گرت هه‌رچه‌نده ده‌یزانی کردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌ناڵه چه‌ندین ئاسته‌نگی تاقه‌ت پرووکێنه‌ری به‌دواوه‌یه. به تایبه‌ت هه‌ر له کاتی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن دا ئه‌وه به‌دیکرا که له نووسراوێکی وه‌زراره‌تی ناوخۆ دا نووسرا بوو ” لاریمان هه‌یه له کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێک به شێوه‌زاری هه‌ورامی “.به‌ڵام ئێمه هۆشیار بووین به‌وه‌ی که هه‌ورامییه‌کان له په‌راوێز و تیاچوونێکی به‌رده‌وام دان بۆیه به پێویستمان زانی به‌هاوکاری دڵسۆزانمان به‌رده‌وام بین و کۆڵ نه‌ده‌ین له‌وه‌ی به‌شێک له‌و ئه‌رکه گه‌وره‌یه له ئه‌ستۆ بگرین وکه‌لتوور وره‌سه‌نایه‌تی تایبه‌ت به شێوه‌زاری هه‌ورامی له ناوچوون بپارێزین ،چونکه باوه‌رمان وایه هه‌ورامان وکلتووره لۆکاڵکه‌ی ته‌نیا کۆڵه‌که‌ی له بننه‌هاتووی ململانێی فه‌رهه‌نگی ناو مێژووی کوردبوونه.
هه‌نووکه ئه‌م که‌ناڵه ته‌نیا ناوه‌ندی چاوه‌روانی وشوێنی هیوای هه‌ورامییه‌کانه ، و له‌سه‌روبه‌ندی کردنه‌وه‌ی دا هه‌موویان به ته‌واوی تواناوه هاوکارییان کردووه ، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه له‌وه گه‌وره‌تره که له توانای تاک و گروپێکی بچووک دا بێت بتوانن به‌رێوه‌ی به‌رن و پێویسته و به مافێکی خۆشمانی ده‌زانین که حکومه‌ت ده‌ست بخاته به‌رێوه‌بردنی که‌ناڵه‌که و له رووی دارایی یه‌وه هاوکاری بکات به یاسایه‌کی تایبه‌ت له په‌رله‌مان دا .ئه‌م که‌ناڵه له‌و په‌ری په‌راوێزدایه له‌کاتێکدا چه‌ندین ده‌زگای تری فه‌رهه‌نگی ڕۆشنبیری یان ڕاگه‌یاندن تایبه‌ت به شێوه‌زاره‌کانی تر له‌هاوکاری حکومه‌ت سود مه‌ندبوون .ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و رێکخراوو ده‌زگایانه جیاده‌کاته‌وه که هاوکاری حکومه‌تیش نایانگرێته‌وه ئه‌وه‌یه که نوێنه‌رایه‌تی پێکهاته‌ی شێوه‌زارێکی گرنگی کورد ده‌که‌ین .چه‌ندین جاریش یاداشتمان ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی هه‌رێم کردووه به‌ڵام هیچکات ئاوری وه‌ک پێویستیان لێنه‌داوینه‌ته‌وه .ئه‌وه‌ی که هه‌بووه به‌ده‌مه‌وه هاتنی ته‌نیا چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی هه‌ورامی ناوحیزبه سیاسیه‌کان بووه وه‌ک هه‌ورامی بوون .ئێمه به هه‌موو خه‌مخۆرانی زمان‌و فه‌رهه‌نگی کوردی ده‌ڵێین که ئێمه وه‌کو هه‌ورامی له دۆخێکی ناله‌بار و مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌داین گه‌ر بێت وئه‌م ته‌نیا چرای ئومێده بکوژێته‌وه ، ئه‌وا هیواو ئاواتی هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌م هه‌رێمه ده‌خرێته چاڵه‌وه گه‌وره‌ترین ده‌رگاش له‌سه‌ر نه‌وه‌کانمان داده‌خه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای فه‌رهه‌نگ و کلتوری خۆیان بن .وه‌ئه‌گه‌ر وابڕوات نیو سه‌ده‌ی تر که‌سێک نابینی به شێوه‌زاری هه‌ورامی بدوێ له‌هه‌رێمی کوردستاندا بۆیه داوا له هاووڵاتیان و دۆستانی کلتورو ڕه‌سه‌نایه‌تی کوردی ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر وه‌کو پێویست وه‌ڵام نه‌دراینه‌وه‌و پاڵپشتی نه‌کراین له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا . ئه‌وا هه‌مو ڕێگایه‌کی مه‌ده‌نی ده‌گرینه به‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان . ئومێد ده‌که‌ین هاوکارمان بن.
راگه‌یاندنی گرووپی ژیوا
12/11/2012