ئێوارەی 13/1/2014 ئاهەنگێكدا لە هۆتێلی رۆتانای هەولێر بە ئامادەبونی سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژووری بازرگانی و پیشەسازیەكانی هەرێمی كوردستان و راشید مەنسوری كونسولی گشتی میرنشینی یەكگرتووی عەرەبی لە هەرێم و ژمارەیەك لە خاوەنكارانی ئیمارات و هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون و ژمارەیەك لە بازرگانانی كەرتی تایبەتی كورد و ئیماراتی ، ژووری بازرگانی دوبەی كرایەوە.
هاوكات بەشداریان لە یادی لەدایكبونی پێغەری ئیسلام محەمەد (د.خ) كرد
پاشانیش لە رۆژی 14/1/2014 ژووری بازرگانی دوبەی بە شێوەیەكی فەرمی لەلایەن پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی ئەنجوومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دوبەی كرایەوە و لە ڕێوڕەسمێكدا حەمەد موبارەك بو عەمیم سەرۆكی جێبەجێكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی دوبەی لە لێدوانێكدا وتی هەڵبژاردنی هەولێر بۆ كردنەوەی لقی ئەم ژوورە وەكو یەكەمین لق لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وسێیەمین لق لە جیهان لە دوای ئازەربایجان و ئەسیوپیا بڕیارێكی ڕاست و دروست بوو وهیوای بەردەوامی پاڵپشتی حكومی لە هەرێمی كوردستان بۆ لقی ئەم ژوورە خواست.
پاشان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی بە هەنگاوە دەربری و وتی ئەوە نشانەی گرنگیدانی میرنشینی یەكگرتووی عەرەبیە بە هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەدا ئەوەش دەبێتە هۆی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی بازرگانی و ئابووری ئیمارات.
ئێوارەی هەمان رۆژ ژوور ئێوارەخوانێكی بۆ شاندی میوان رێكخست و ژمارەیەك لە بازرگانانی هەرێمیش بانگهێشت كران .
سەرۆكی ژوور لە وتەیەكدا خۆشحاڵی خۆی بە كردنەوەی ژووری بازرگانی دوبەی لە هەولێر دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی خۆیی و ژووری بۆ دەربڕین .
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژووری بازرگانی دوبەی وێرای سوپاسگوزاری بۆ سەروكی ژوور و ئەندامانی دەستەی كارگێری هیوای خواست كە هەماهەنگیەكانی نیوان ژوورەكەیان و ژووری بازرگانی هەولێر زیاتر بەرەو پێش بچێت .
دواتریش ئامادەبوان خۆیان و كارو چالاكیەكانی خۆیان ناساند و راو سەررنجی خۆیان و چەندین پێشنیاریان بە مەبەستی باشتر كردمی پەیوەندی نێوات كوردستان و ئیمارات بەگشتی و كارا كردنی رۆلی ژوورە بازرگانیەكان خستەروو .
ژووری بازرگانی دوبەی یەكێكە لە بەهێزترین ژوورە بازرگانیەكانی جیهان، بو پێیەی تەنها لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوودا 7 هەزار و 153 ئەندام بۆ ژوورەكە زیادبوون، لە كۆتایی ساڵی رابردووشدا, ئەندامەكانی ئەو ژوورە گەیشتە 145 هەزار ئەندام، كە لە نێوانیاندا بە دەیان كۆمپانیای جیهانی هەیە.