بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە پەیوەندیە بازرگانیەکان و وەبەرهێنان وەفدێکی عێراقی کوردستانی سەردانی ووڵاتی کوەیتیان کردوو لە نزیکەوە باس لە پەیوەندیە بازرگانیەکان کرا.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە لە وەفدەکەدا ئامادەبوو ڕایگەیاند ئەوان لە 15/1/2014 گەشتنە ووڵاتی کوەیت و چاویان کەوتوە بە بەرپرسانی بازرگانی و وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتەو لە نزیکەوە گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتی کارکردن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
وتیشی” لەگەڵ سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی کوەیت و ژمارەیەک لە سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکان کۆبوینەوە گفتوگۆکرا لەسەر چۆنیەتی پێشخستنی وەبەرهێنان و بازرگانی ڕاوبۆچونەکان ئاڵوگۆڕکرا و توانرا چەند لێکتێگەشتنێک قسەو باسی لەسەر بکرێت”

سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ محەمەد ڕاشدی سەرۆکی کۆمپانیاکانی TATI کۆمەڵێک پسپۆڕ و کۆمپانیای ئەو ووڵاتە کۆبوینەتەوە و باسی کوردستانمان بۆکردن و بە خۆشحاڵیەوە ڕایانگەیاند کەئەوان دەیانەوێت بێنە کوردستان و کاربکەن.

وەفدەکە لە 17/1 لەگەڵ دکتۆر عفیل حسین سەرۆکی کۆمپانیای ابو حسین کۆبونەوە کە سەرمایەدارێکی ووڵاتی کوەیتە و ژمارەیەک خاوەن کۆمپانیا ئامادەبون و داوایانکرد سەردانی عێراق و بە تایبەت کوردستان بکەن کە ناوچەیەکی ئارامە.

وەفدەکەی عێراق بە سەرۆکایەتی جعفرحمدانی سەرۆکی یەکێتی ژورە بازرگانیەکانی عێراق و ژمارەیەک بەڕێوەبەری وەبەرهێنەری عێراق ئەنجام درا.

